کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە، پێشبینى کردووە، لە چەند ناوچەیەکى هەرێم باران ببارێت. . بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، پێشبینى دەکرێت لە ئەمڕۆوە گۆڕانکارى بەسەر کەشوهەواى هەرێمدا بێت، هەروەها ئاسمانى هەرێم هەورى تەواو و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانى گەرماش ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن. . پێشبینیکراوە، سبەى هەینى لە سنورى پارێزگاى سلێمانى بارانبارین دەستپێبکات و لە ناوچە شاخاوییەکانیش تەرزە دەبارێت، لە سنورى پارێزگاى هەولێریش بەشێوەى کاتى باران دەبارێت. . بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگای کەرکوک دەبێت کە 29 پلەیە و نزمترینیش لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک دەبێت کە 14 پلەیە.