گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامانجی نوێی مالیکی لە ئێرانەوەیە

راپۆرتێكی ئەمەریكی پێشبینی بۆ ئامانجی داهاتوی مالیكی دەكات

2020.11.02 - 14:34
App store icon Play store icon Play store icon
راپۆرتێكی ئەمەریكی پێشبینی بۆ ئامانجی داهاتوی مالیكی دەكات

ناس کورد-

ڕاپۆرتێكی كەناڵی ئەلحوڕەی ئەمەریكی ئەوە لە هەنگاوەكانی ئەمدواییەی نوری مالیكی دەخوێنێتەوە كە لە هەوڵی ڕازیكردنی ئێراندایە بە ئامانجی بەدەستهێنانەوەی كورسی سەرۆكایەتی وەزیران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

راپۆرتەكە كە "ناس كورد" دیویەتی (دووشەممە 2 تشرینی دووەمی 2020) باس لەوە دەكات، لێدوان و هەنگاوەكانی ئەمدواییەی نوری مالیكی ئامانج لێی گەڕانەوەیە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران لە دەرگای ئێران و میلیشیا شیعەكانەوە.

 

ئەلحوڕە لەزاری سەرچاوەكانی نزیك لە مالیكییەوە باسی لەوەش كردووە، هەوڵی چڕ هەیە بۆ ئەوەی ناوبراو پێگەیەكی باشتری هەبێت لە قۆناغی داهاتوو، پاش ئەوەی لە پۆستی جێگری سەرۆك كۆماریش دەستبەدەر كرا.

 

راپۆرتە ئەمەریكییەكە ئاماژەی بە كۆمەڵێك دیدار و چالاكی ئەمدواییەی نوری مالیكی كردووە لەگەڵ سەرجەم هێز و چالاكییە سیاسییەكان، لەگەڵ هێرشەكانی لیستەكەی بۆسەر وەبەرهێنانە كشتوكاڵییەكانی سعودیە لە بادیەی باشوری عێراق، هەروەها داكۆكی كردنی لە حەشدی شەعبی و سەرچاوەكانی ئەلحوڕە بەدووری نابینن، ئەمانە لە داهاتوودا ببنە هۆكار بۆ باشتركردنی چانسی ناوبراو بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک وەزیران لە دەرگای ئێرانەوە.

 

نوری مالیكی لەنێوان ساڵانی 2006_ 2014 سەرۆك وەزیرانی عێراق بووە، لەسەردەمی ئەودا كوشتاری تایفی و گرژییەكان بەشێوەیەكی بەرچاو پەرەیان سەند، عێراق چووە ڕیزی گەندەڵترین وڵاتی دنیا، هەروەها تۆمەتباریشە بە خەمساردی لە كەوتنی موسڵ و 1/ 3 عێراق و كوشتاری سپایكەر كە زیاتر لە هەزار گەنجی شیعەی كردە قوربانی، بەڵام ناوبراو بەتوندی بەرگری لەخۆی دەكات و سەرجەم ئەو رووداوانە بەپلانی دەرەكی و ئەمەریكی و ئیسرائیلی و سعودی لەقەڵەم دەدات.