گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوار قاچاخچی دەستگیرکران

چوار کەس بەتۆمەتی قاچاخچێتی لە دەروازەی سنوریی پەروێزخان دەستگیرکران

2020.11.02 - 11:43
App store icon Play store icon Play store icon
چوار کەس بەتۆمەتی قاچاخچێتی لە دەروازەی سنوریی پەروێزخان دەستگیرکران

ناس کورد-

هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لەدەروازەی سنوریی پەروێزخان  چوار تۆمەتباریان دەستگیرکرد و دەستیشیان بەسەر 200 پارچە حەپی جۆری "ترامادۆل"دا گرت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان (دووشەممە 2ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند: "رۆژی 26/10/2020 لەلایەن هێزەکانی  بنکەی ئاسایشی مەرزی پەروێزخانی نێودەوڵەتی سەر بە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان توانرا لە کاتی پشکنیندا دەست بگیرێت بە سەر200 پارچە حەپی جۆری (ترامادۆڵ)دا کە جۆرە حەپێکی هۆشبەرەو بە پێی یاسا بە بێ ڕەچەتەی پزیشکی تایبەت مامەڵەو بەکارهێنانی قەدەغە کراوە."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: "هەروەها توانرا چوار تۆمەتباریش بە گومانی تێوەگلانیان بە مامەڵەکردن بەو حەپانەوە دەستگیربکرێن و ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، تۆمەتبارەکان ئەم کەسانەن:-

 

1/ف س ک   لە دایک بووی(1981)بەڕەگەز کورد دانیشتووی قەزای کەلار.

2/ا  ر  م        لە دایک بووی(1967)بەڕەگەز کورد دانیشتووی قەزای کەلار.

3/ع  ح  ف     لە دایک بووی(1984) بەڕەگەز کورد دانیشتووی قەزای کەلار.

4/ع  خ  ه      لە دایک بووی(1976) بەڕەگەز عەرەب و دانیشتووی بەغداد.

هەر چوار تۆمەتبارەکە بە پێی ماددەی(14)ی هۆشبەرەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.