گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەڕی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک

هەولێر؛ لە ڕووبەڕبوونەوەی تۆمەتبارێکدا پۆلیسێک کوژرا و چواری دیکەش برینداربوون

2020.11.02 - 10:34
App store icon Play store icon Play store icon
هەولێر؛ لە ڕووبەڕبوونەوەی تۆمەتبارێکدا پۆلیسێک کوژرا و چواری دیکەش برینداربوون

ناس کورد-

لەکاتی جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردنیدا، تۆمەتبارێک لە هەولێر، تەقە لە هێزەکانی پۆلیس دەکات و لە ئەنجامدا چوار پۆلیس  برینداربوون و یەکێکیش کوژرا، یەکێک لە بریندارەکان بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوشارە و کوژراوەکەش کوڕییەتی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پەیامنێری ناس کورد لەشاری هەولێر ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لەکاتی جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک لە جوت سایدی عەدالەی شاری ھەولێر، تەقە لە ھێزەکانی پۆلیس کرا، لە ئەنجامدا پۆلیسێک گیانی لەدەستدا و چوار پۆلیسی دیکەش برینداربوون.

 

وتیشی، یەکێک لە بریندارەکان عەقید عزالدین، بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوشارە کە بەسەختی بریندار بووە و کوڕەکەشی  گیانی لەدەستداوە.