گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاگادارییەک لە زانکۆوە..

ئاگادارییەک لە زانکۆی سلێمانییەوە

2020.11.02 - 09:57
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک لە زانکۆی سلێمانییەوە

ناس کورد-

زانکۆی سلێمانی ئاگاداری ئەو خوێندکارانە دەکاتەوە کە ساڵی (٢٠١٩ – ٢٠٢٠) زانکۆی سلێمانیان تەواو کردووە، تەواوی (ئیمەیڵ و هەروەها فایلەکانیان لە گوگڵ درایڤ) کە لە ئەکاونتی زانکۆیان هەلگیراوە بگوازنەوە، چونکە دەیانسڕنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ئاگادارییەکەی زانکۆی سلێمانی: 

سڵاو و ڕێز،

هیوای تەندروستیەکی باشتان بۆ دەخوازین ...

ئاگاداری سەبارەت بە سڕینەوە (Delete) ی ئیمەیڵی زانکۆ، بۆ ئەو خوێندکارانەی کە ساڵی (٢٠١٩ - ٢٠٢٠) زانکۆی سلێمانیان تەواو کردووە.

 

ئاگادارییەک لە سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی- بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای زانیاری-ەوە  بۆ سەرجەم خوێندکارانی دوا قۆناغەکانی ساڵی خوێندنی (٢٠١٩ - ٢٠٢٠) کە زانکۆی سلێمانیان تەواو کردووە و دەرچوون.

 

پێویستە تەواوی (ئیمەیڵ و هەروەها فایلەکانیان لە گوگڵ درایڤ) کە لە ئەکاونتی زانکۆیان خەزنە، لە داهاتوو کاریان پێیەتی، ئاگادارتان دەکەین کە بە زووترین کات بیگوازنەوە بۆ ئیمەیڵێکی تر یان داونلۆدی بکەن.

 

دوا مۆڵەت بۆ گواستنەوەی زانیاری و دەیتاکانتان تا  ( ٢٩ - ١١- ٢٠٢٠) کاتژمێر ٢ ی پاش نیوەڕۆ.

چونکە دوای ئەو ڕێکەوتە ئیمەیڵەکان دەسڕدرێنەوە.

 

سەرکەوتوو بن...

لەگەڵ ڕێزدا...