گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تاووتوێکردنی وادەی قەرز بۆ موچە

دوو وادە بۆ تاووتوێكردنی وادەی قەرزكردن بۆ موچە دیاریكرا

2020.11.02 - 09:29
App store icon Play store icon Play store icon
دوو وادە بۆ تاووتوێكردنی وادەی قەرزكردن بۆ موچە دیاریكرا

 

ناس کورد-

پەرلەمانى عێراق پڕۆژە یاساى پڕکردنەوەى کورتهێنانى دارایى و دادگاى فیدراڵى خستە بەرنامەى کارى کۆبونوەوەکانى داهاتوویەوە و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، پێدەچێت پێنجشەممە یاخود شەممەی داهاتوو دانیشتنەکە ئەنجامبدرێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى هەواڵى فەرمیى عێراق کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، ئەحمەد کەنانى، پەرلەمانتارى فراکسیۆنى هاوپەیمانى فەتح لەپەرلەمانى عێراق (2ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاند، ڕۆژى پێنجشەممە یاخود شەممەى داهاتوو پەرلەمان کۆدەبێتەوە بەمەبەستى خوێندنەوەى دووەم بۆ دوو پڕۆژە یاسا کە ئەوانیش پڕۆژە یاساى پڕکردنەوەى کورتهێنانى دارایى و یاسایى دادگاى فیدراڵییە.

 

پێشتریش  ئەحمەد سەفار، بڕیاردەرى لیژنەى دارایى پەرلەمان ڕایگەیاندبوو، لیژنەکەیان گوێی لەدید و بۆچوونى حکومەت گرتووە لەسەر خەرجیەکان و یاساى پڕکردنەوەى کورتهێنانى دارایى.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردبوو، لیژنەى دارایى چاوەڕوانى وەڵامە کە بۆ نوسینگەى سەرۆک وەزیران ڕەوانە کراوە لەبارەى ئامادەى دابینکردنى موچەوە لەکاتى دواکەوتنی تێپەڕێنى پڕۆژە یاساى پڕکردنەوەى کورتهێنانى دارایى لە پەرلەمانەوە.

 

باسی لەوەشکردبوو، پێدەچێت لەخوێدننەوەى دووەم بۆ پڕۆژە یاساکە بڕى ئەو قەرزەى کە حکومەت دەیەوێت بیکات کەم بکرێتەوە و تەنها بۆ دابینکردنى موچەى فەرمانبەران و خانەنشیان و بیمەى کۆمەڵایەتى و بەشە خۆراکى مانگانە بێت.