گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چین دەیەوێت کێبڕکێی هۆڵیوود بكات

2019.03.05 - 19:48
چین دەیەوێت کێبڕکێی هۆڵیوود بكات

 

ناس كورد- ‏

وڵاتی چین بڕیاریداوە دەستبکەن بە دروستکردنی سینەمایەکی فراوان، کە وڵاتەکەیان بکاتە ‏خاوەنی هێزێکی سینەمایی گەورەی هاوشێوەی ئەمریکا، پرۆژەکە بە جۆرێکە وا دەکات، لە ‏ساڵی ٢٠٣٥ وە، چین ساڵانە ١٠٠ فیلم بەرهەمبهێنێت، تێچونی هەر فیلمێکیش ١٥ ملیۆن دۆلار ‏بێت.‏

بەڕێوبەری جێبەجیکاری سینەمایی وڵاتی چین، تشاو وانج لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ‏پەکین ڕایگەیاند: "کارلێکی ناوخۆیی سینەمای چینی هێشتا لە ئاستێکی نزمدایە، بەو پێیەی لە ‏ساڵی ڕابردوودا فیلمی ئەمریکی لە بازاڕە چینییەکاندا زیاد لە 2 ملیۆن و 800 هەزار دۆلار ‏قازانجی کردووە، بەڵام فیلمی چینی لەساڵی ڕابردوودا لە بازاڕە ئەمریکییەکان بەو جۆرە ‏نەبووە".‏

تشاو وانج ‏ ئاماژەی بەوەشکردووە: "سینەما دەبێت بە شێوەیەك پێشبخەین، چەندین فیلمی ڕاستەقینە و کارلێککردوی ‏ناوکۆمەڵگا لەخۆبگرێت، بۆ ئەوەی هاوسەنگی دروستبێت لە قازانجە داراییەکاندا، دەبێت ‏دەرهێنەری فیلمەکان بیرۆکەکانیان لە خەونی چینەکانەوە وەربگرن، بۆ دووبارە ‏زیندوکردنەوەی دەوڵەتی چین".‏

بەڕێوبەری جێبەجیکاری سینەمایی ‏چین ئاشكرای كردووە كە لیژنەیەكی نێودەوڵەتی ‏ئامادەدەكرێت، بۆ کۆنتڕۆلکردنی ڕەفتاری سینەمایی، ئەمەش بەهۆی چەند ڕەفتارێکی ‏‏"ناشرین" کە چەند ئەستێرەیەکی نمایشکاری سینەمایی ئەنجامیانداوە، بەهۆیەوە فیلمەکانیان لە ‏نمایشكرد وەستێندراوە.‏