گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت داڕما

کەرەنتینەی وڵاتانی ئەوروپا نرخی نەوتی داڕماند

2020.11.02 - 08:31
App store icon Play store icon Play store icon
کەرەنتینەی وڵاتانی ئەوروپا نرخی نەوتی داڕماند

ناس کورد-

بەهۆی دووبارە گەڕاندنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ لە ئەوروپا، نرخی نەوت لە پێنج مانگی ڕابردوودا نزمترین ئاستی تۆمارکرد و بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەشێوەیەک بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر 36 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی (Oil Price)ی تایبەت بە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، ئەمڕۆ دووشەممە 2ی تشرینی دووەمی 2020، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر 36 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەوەش زیاتر لە %4ی نرخەکەی لەدەستداوە.

 

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی "تێکساس" بەرامبەر 34 دۆلار و 48 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش بەهەمانشێوە زیاتر لە %4ی نرخەکەی لەدەستداوە.

 

دابەزینەوەی نرخی نەوت بەهۆی دووبارە گەڕاندنەوەی کەرەنتینە و قەدەغەی هاتوچۆیە لە وڵاتانی ئەوروپا بەهۆی هەڵکشانی ئامارەکانی کۆرۆنا، کە بەشێوەیەک لە مانگی ئایاری ڕابردووەوە بۆ یەکەمجارە نرخی نەوت تا ئەو ئاستە دادەبەزێت.