گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخەکەى بزانە

دابەشکردنى نەوت دەستپێدەکات

2020.11.01 - 23:12
App store icon Play store icon Play store icon
دابەشکردنى نەوت دەستپێدەکات

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى سلێمانى رایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە لەراگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە رایگەیاند (1ی تشرینی دووەمی 2020)، بڕیارە رۆژی سێشەممە لە سەنتەری شاری سلێمانی (مەڵبەندی دوو) لەو گەرەکانەی کەپارساڵ پرۆسەکە تییدا دەست بکرێتەوە بەدابەشکردنی نەوت.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، نرخى هەر بەرمیلێک بە 44 هەزار دینار دیاریکراوە و لەڕێگای کارتی زیرەکەوە دابەشدەکرێت.

 

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا (24ی تشرینی یەکەمی 2020) ئاشکرای کرد، ئێستا ڕۆژانە چوار تانکەر نەوت بۆ سلێمانی و تانکەرێکیش بۆ هەڵەبجە دێت، بەڵام نەوتەکە لە سلێمانی کۆگا دەکرێت و پڕۆسەی دابەشکردنیشی لەو شوێنەوە دەستپێدەکات کە ساڵی ڕابردوو کۆتایی هات.