گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کوڕی ناتانیاهۆش کۆمێنتی بۆ نوسیوە

ماكرۆن جارێكى تر هەرای نایەوە: خۆ عەلمانيەت كەسى نەکوشتووە

2020.11.01 - 23:01
App store icon Play store icon Play store icon
ماكرۆن جارێكى تر هەرای نایەوە: خۆ عەلمانيەت كەسى نەکوشتووە

ناس کورد-

ئيمانوێڵ ماكرۆن، سەرۆكى فەڕەنسا جارێكى تر بە پۆستێكى هەرا دەنێت و دەڵێت، "علمانييەت لە فەڕەنسا كەسى نەکوشتووە"، ئەوەش چەندين كاردانەوەى جياوازى لێكەوتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئيمانوێڵ ماكرۆن لە تۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر (1ی تشرینی دووەمی 2020) نوسيويەتى، "عەلمانييەت لە فەرەنسا كەسى نەكوشتووە"، ئەوەش دواى ئەو ڕەخنانەى ڕوبەڕوى سيستمى عەلمانى فەڕەنسى كرايەوە دواى كۆتا قسەكانى لەسەر وێنە كاريكاتێريەكانى بێڕێزيكردن بە پێغەمبەرى ئيسلام "محەمەد" (د.خ).

تويتەكە لە ئاستێكى فراوان بووە جێى ڕەخنە و گاڵتەپێكرد و بەشێك پێيان وايە گرژيەكان زياد دەكات، هەندێك مێژوى داگيركارى فەڕەنسايان لە جەزائير بيرهێناوەتەوە، هەندێكى تريش بەراورديان لەنێوان عەلمانيەتى فەرەنسا لەگەڵ بەرتيانيا و ئەڵمانيا كردووە كە پێيان وايە لەو دوو وڵاتە سەركەوتووترە و لەگەڵ ئايين و ڕۆشنبيريەكانى تردا گونجاوترە.



يەكێك پرسيارى ئەوەى كردوە، سودى ئەو عەلمانييەتە چييە كە فەرەنسا شانازى پێوەدەكات؟ ئايا ئەو عەلمانييەتە نييە كە ڕێگرى لە سەركوتكردنى ئايينى كردوە و هەمەڕەنگى پاراستووە؟ وەستان لە دژى سەركوتكردن لە جيهاندا بنەماكانى شۆڕشى فەڕەنسى نەبوون؟

هەندێكيش پشتگيرى قسەكانى ماكرۆنيان كردوە و داوايانكردوە مێژوى داگيركارى فەرەنسا و عەلمانيەت پەيوەست نەكرێنەوە بەيەكەوە.



يەكێك لەوانەش وەڵامى تويتەكەى ماكرۆنى داوەتەوە ياير ناتانياهۆ، كوڕى بنيامين ناتانياهۆى سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيلە و نوسيويەتى، "ئەوە بە نازييەكان و كۆمۆنيستەكان بڵێ".