گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە ئێستادا 400 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێندرێت

حکومەتى عێراق پلانى هەیە بەرهەمهێنانى نەوتى کەرکوک بۆ ملیۆنێک بەرمیلى ڕۆژانە بەرز بکاتەوە

2019.05.09 - 09:45
حکومەتى عێراق پلانى هەیە بەرهەمهێنانى نەوتى کەرکوک بۆ ملیۆنێک بەرمیلى ڕۆژانە بەرز بکاتەوە
ناس كورد- حكومەتی عێراق بەنیازە بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك بەرز بكاتەوە بۆ ملیۆنێک بەرمیل نەوتى ڕۆژانە. . سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی ڕاگەیاندووە، وەزارەتەکەى پلانی هەیە بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنان نەوت لە كێڵگە نەوتییەكانی پارێزگای كەركوك لە 400 هەزار بەرمیل نەوتەوە بۆ ملیۆنێک بەرمیلى ڕۆژانە. . وەزیری نەوتی عێراق باسیلەوەشكردووە، بۆ جێبەجێکردنى ئەو پلانەى وەزارەتى نەوتى عێراق، پێویستە بەرهەمهێنان نەوتى کەرکوک بەڕێژەى زیاتر لە 50% بەرز بکەنەوە. . لەبارەى سود بینین لە بۆڕى نەوتى هەرێمى کوردستان بۆ بەندەرى جەیهانى تورکیا، وەزیرى نەوتى عێراق ئاشکرایکردووە، نزیکەى 90 هەزار بەرمیل نەوتى کەرکوک رۆژانە لەڕێى بۆڕى نەوتى هەرێمەوە هەناردەى بەندەرى جەیهان دەکرێت. . .