گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێک لە دیارترین چالاکوانى خۆپیشاندانەکانى میسان تیرۆر کرا

2020.11.01 - 21:36
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێک لە دیارترین چالاکوانى خۆپیشاندانەکانى میسان تیرۆر کرا

ناس کورد-

سەرچاوەیەکى ئەمنى ڕایگەیاند، چەکدارانى نەناسراو شێخ عەبدولناسر تەرفى یەکێک لە دیارترین چالاکوانەکانى خۆپیشاندانەکانیان لە پارێزگاى میسان تیرۆرکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەکە بە ناس کوردى راگەیاند (1ى تشرينى دووەمى 2020)، ژمارەیەک چەکدار لەناوچەى ئەبو رمانەى پارێزگاى میسان شێخ عەبدولناسر تەرفییان تیرۆرکردووە و هەڵهاتوون.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، شێخ عەبدولناسر یەکێک لە دیارترین کەسایەتییەکانى پشتیوانى خۆپیشاندانەکان و بەرگریکاران بوو لەو داواکارییانەى لە گۆڕەپانى خۆپیشاندانەکان بەرزکرانەوە.

 

لەچەند مانگى رابردوودا چەند چالاکوانێکى خۆپیشاندانەکان لە عێراق تیرۆرکران و حکومەتیش لیژنەى لێکۆڵینەوەى بۆ دۆزینەوەى تۆمەتباران دروستکرد.