گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەر ئێستا دایبەزێنە

ئەپی نوێی ’ناس كورد’ ئێستا بۆ ئایفۆن و سامسۆنگ و هواوی

2020.11.01 - 21:14
App store icon Play store icon Play store icon
ئەپی نوێی ’ناس كورد’ ئێستا بۆ ئایفۆن و سامسۆنگ و هواوی

ناس کورد-

دەزگای هەواڵیی ناس کورد لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ گەیشتن بۆ زۆرترین خوێنە و بینەرانی، ئەپێکی نوێی بۆ بەکارهێنەرانی سیستمی ئەندرۆید (سامسۆنگ و هواوی) بەردەست کرد، ئێستا بەکارهێنەران دەتوانن نوێترین هەواڵ و بەپەلە و زانیارییەکان لەناو مۆبایلەکانیانەوە ببینن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەزگاکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (یەکشەممە، 1ی تشرینی دووەمی 2020) دەڵێت، چەندین تایبەتمەندی بەسود و ئاسانکاری لە ئەپە نوێیەکەدا کراوە، دەتوانیت ئاگایینامە (نۆتیفیکەیشن) چالاک بکەیت بۆ ئەوەى یەکەم کەس بیت زانیاری و هەواڵەکانت پێ بگات، ئەگەریش ناتەوێ دەتوانیت ناچالاکی بکەیت.

 

لێرە داونلۆدی بکە؛

لە ستۆری ئەندۆرید (سامسۆنگ)

لە ستۆری هواوی

لە ئەپ ستۆری (ئایفۆن) 

me_ga.php?id=1412

تایبەتمەندییەکان:

دەتوانیت گشت بەشەکانی ماڵپەڕ بە ئاسانی و جوانی ببینیت، لەدوای کردنەوەى هەر هەواڵ و بابەتێک، دوگمەی "نوێکردنەوە"ی تێدایە بۆئەوەى ئاگاداری هەر گۆڕانکاری و زانیارییەکی نوێ بیت کە لەو بابەتەدا دەکرێت.

me_ga.php?id=1414

دوو ئایکۆنی بچوک لە بەشی خوارەوەى بابەت و هەوڵەکاندا هەن، یەکەمیان بۆ بەشکردن و ناردنی ئەو بابەتەیە لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک مێسنجەر و واتسئەپ و ڤایبەر بۆ هاوڕێکانت، ئایکۆنی دووەم بۆ ئەوەیە ئەو هەواڵە لە براوزەری مۆبایلەکەتدا بکەیتەوە.

me_ga.php?id=1413

بەشی گەڕانی تایبەت بە ئەپەکە زۆر بەسودە و بە خێرایی ئەو وشەیەت بۆ دەدۆزێتەوە کە تۆ دەینوسیت.

me_ga.php?id=1415