گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو هەفتەى بەردەوام بارانی بچڕ بچڕ دەبارێت

2020.11.01 - 20:56
App store icon Play store icon Play store icon
دوو هەفتەى بەردەوام بارانی بچڕ بچڕ دەبارێت

ناس کورد-

 

شارەزايەكى كەشناسى عێراقى بڵاويكردەوە، بۆ ماوەى دوو هەفتە لەسەریەک بارانبارين لە عێراق و ناوچەكە بەردەوام دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سادق عەتيە شارەزاى ديارى بوارى كەشناسى عێراقى لە هەژمار خۆى لە فەيسبوك کە ناس کورد بینیویەتى بڵاويكردوەتەوە، بەپێى داتاكانى سيستمى پێشبينى جيهاى GFS، بارانبارينەكە تا ناوەڕاستى ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

 

لاى خۆیەوە، حسێن ئەسەدی، شارەزای عێراقی لەبواری کەشناسی لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە پێشبینەیەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆی عێراق و هەرێمی کوردستان  بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند (1ى تشرینی دووەمی 2020)، "لەگەڵ یەکەم ڕۆژی مانگی تشرینی دووەم کەش وهەوای عێراق دەچێتە دۆخێکی ناجێگیرەوە، ئەو نزمە پاڵە پەستۆیەی کەئێستا کاریگەری هەیە لەسەر کەشی عێراق ئەمڕۆ دەبێتە هۆکاری درووستبوونی باران لەناوچەکانی خۆرئاوای عێراق و پێشبینی دەکرێت سبەی (دووشەممە) بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە".  

  

ئاماژەی بەوەشکرد "پاشەکشەنەکردنی پاڵەپەستۆی بەرزی کەمەری و کاریگەری ئەو نزمە  پاڵەپەستۆیەی کە ئێستا بوونی هەیە لەسەر کەشی عێراق پێشبینی ئەوەی لێدەکرێت بارانی بەهەورە بروسکە تاڕۆژی هەینی داهاتوو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و خۆرئاوای عێراق  بگرێتەوە".  

  

ئەوەشی خستووەتەڕوو "پلەکانی گەرما لەماوەی ئەم هەفتەیەدا لەهەموو عێراق وەک خۆیان دەمێننەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا و بەتایبەتی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و خورئاوای عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزین بە خۆیانە وە ببینن".