گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هیچ چارەسەرێکی تر نییە’’

کاتی کردنەوەى گرێ کوێرەکە بۆ پەیداکردنی پارەی موچەخۆران ئاشکرا کرا

2020.11.01 - 20:01
App store icon Play store icon Play store icon
کاتی کردنەوەى گرێ کوێرەکە بۆ پەیداکردنی پارەی موچەخۆران ئاشکرا کرا

ناس کورد-

ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی ڕایگەیاند، ئەگەری زۆرە هەفتەى داهاتوو پەرلەمانی عێراق یاسای پڕکردنەوەى کورتهێنانی دارایی پەسەند بکات بۆ دابینکردنی پارەى موچەخۆران، ئەندامێکی لیژنەی داراییش دەڵێت چاوەڕێی حکومەت دەکەن وەڵامیان بداتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی حکومەتى عێراق لە هەواڵێکدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (1ى تشرينى دووەمى 2020) دەڵێت، لیژنەى دارایی پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەکات هەفتەى داهاتوو لەسەر یاسای پڕکردنەوەى کورتهێنان بدرێت ئەوەش بۆ گەرەنتیکردنی موچەى فەرمانبەران.

 

هاوکات شیروان میرزا، ئەندامى لیژنەى دارایی بە ناس کوردى ڕایگەیاند، حکومەت لەچەند رۆژى رابردوودا چەند لێدوانێکى جیاجیای داوە لەبارەى پێویستى قەرز بۆ دابینکردنى موچە، بۆیە نوسراوێکیان ئاڕاستەى حکومەت کردووە لەو بارەیەوە.

 

وتیشى، "لە نوسراوەکەدا داوامان لە حکومەت کردووە ڕونی بکاتەوە کە ئایا بەتەواوى پێویستى بە قەرزە بۆ دابینکردنى موچە یاخود نا، چاوەڕوانى وەڵامى حکومەتین لەو بارەیەوە".

 

شیروان میرزا باسى لەوەشکرد، پڕۆژەى قەرز خوێندنەوەى یەکەمى بۆ کراوە و چاوەڕوان دەکرێت دواى وەڵامى حکومەت لەو بارەیەوە پەسەند بکرێت، بەڵام بەو بڕە نا کە حکومەت داوای دەکات.

 

ڕونیشی کردەوە کە حکومەت داواى 41 ترلیۆن دینار قەرزى کردووە، بەڵام پێدەچێت بە 10-15 ترلیۆن تێپەڕێنرێت، کە لەگەڵ داهاتەکانى دیکە بەشى موچە دەکات.

 

وەزارەتى دارایی عێراق (30ى تشرينى يەكەمى 2020)، بەیاننامەیەکى لەبارەى دواکەوتنى دابەشکردنى موچەى ئەم مانگە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەو داهاتەى لەبەردەستیاندایە ناتوانن خەرجییەکان دابین بکەن و جگە لە بژاردەى قەرز هیچ چارەسەرێکى دیکەیان لەبەردەست نییە تا کۆتایی ئەمساڵ.


بەپێی بەیاننامەکە کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە، چەندین پرسیار لە وەزارەتى دارایی کراوە لەبارەى دواکەوتنى دابەشکردنى موچەى ئەم مانگە، هاوشێوەى موچەى مانگەى رابردوو، ئەوان بەردەوام بەردەوام جەختیانکردووەتەوە کە داهاتى ئێستا بەهۆى دابەزینى نرخى نەوت و پابەندبوونى عێراق بە بڕیارەکانى ئۆپیک بەس نییە بۆ پڕکردنەوەى خەرجییەکان.

 

رونیشیکردووەتەوە، داهاتى نەوت کەمترە لەپڕکردنەوەى 50٪ى خەرجییەکان، پێشبینیش دەکەن تا داهاتویەکى نزیک ئەو رەوشە بەردەوام بێت.

هەروەها چەند پلانێکى خستوەتەڕوو بۆ چارەسەرکردنى ئەو دۆخە، یەکەمیان کورتخایەنە تا کۆتایی ئەمساڵ لە رێگەى قەرزکردن لە بانکە حکومییەکان، لەگەڵ مامناوەند و درێژخایەن لە رێگەى زیادکردنى داهات و کەمکردنەوەى خەرجى و داهاتە نانەوتییەکان.

وەزارەتى دارایی دەڵێت، داوایان لە پەرلەمان کردووە رێگەیان پێبدات بۆ قەرزکردنى 41 ترلیۆن دینار تا کۆتایی ئەمساڵ بۆ پڕکردنەوەى کورتهێنان و دابینکردنى موچە.