گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بازرگانانى هەرێم چیتر پێویست ناکات بچنە بەغداد بۆ وەرگرتنى مۆڵەتى هاوردەکردن

پێدانى مۆڵەتى هاوردە و هەناردەکردن لەنێوان هەرێم و بەغداد یەکخرا

2019.05.09 - 08:52
App store icon Play store icon Play store icon
پێدانى مۆڵەتى هاوردە و هەناردەکردن لەنێوان هەرێم و بەغداد  یەکخرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح کێشەکانى نێوان هەرێم و بەغداد لە بارەى هاوردە و هەناردەکردنى کاڵا لە لایەن بازرگانانەوە چارەسەر کرا، ئەوەش پاش سەردانى شاندێكی وەزارەتى بازرگانى هەرێم هات بۆ بەغداد. . نەوزاد ئەدھەم بەڕێوەبەری گشتی بازرگانى لە وەزارەتی بازرگانی ھەرێم بە ناس كورد-ی راگەیاند: "بە مەبەستى چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغداد بە تایبەت ئەو پرسانەى پەیوەندى بە وەزارەتى بازرگانییەوە هەیە شاندێکى وەزارەتمان چووە بەغداد، بەتایبەت بۆ چارەسەرى کێشەی ڕێنماییە تایبەتەکانى پێدانی مۆڵەتی ھاوردە و هەناردە، چونکە لە ھەرێم و عێراق ڕێنماییەکان جیاوازن، پێویستى بە یەکخستن هەیە". . بەڕێوەبەرى گشتى وەزارەتى بازرگانى وتیشی: "وەک ھەرێم داوای یەکخستنی پێدانی مۆڵەتی ھەناردە و ھاوردەمان بۆ کۆمپانیا و بازرگانەکانى هەرێم کرد، خۆشبەختانە بەپێی ئەو ڕێككەوتنەی لەگەڵ حكومەتی فیدرالیدا كرا چیدی بازرگانانی هەرێم هیچ گرفتێكیان نامێنێت، دەتوانن مۆڵەت لە هەرێم وەرگرن و لە دەروازە سنورییەكانی عێراق (بەسڕە، تریبیل و قائم) كاڵاكانیان هاوردە بكەن، بێ‌ ئەوەی پێویست بكات بچنە بەغداد بۆ وەرگرتنى مۆڵەت". . "یەکخستنى مۆڵەت و کاروبارەکان لەنێوان وەزارەتى بازرگانى عێراق و هەرێم لەڕێگەی پێگەیەكی ئەلیكترۆنییەوە دەبێت، هەردوو  وەزارەت پێکەوە دەبەستێتەوە، هەموو ڕێکارە ئیدارییەكانیشی تەواو بووە، چاوەڕوان دەكرێت شاندێكی هونەرى عێراقی لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا سەردانی هەرێم بكات بۆ دانانی ڕێكارە هونەرییەكان"، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانى لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم وای وت. . ئەو سەردانەى بازرگانى هەرێم پاش سەردانێکى شاندێكی حکومەتی عێراق هات بۆ ھەرێمی کورستان، کە مەبەست لەو سەردانە چارەسەرکردنى کێشە هەڵپەسراوەکانى نێوان هەردوولا بوو، بڕیاریشە چەند شاندێکى هەرێم سەردانى بەغداد بکەن بۆ چەند پرسێکى نێوان هەردوولا. . .