گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’وتی عالەم بیکات نابێت ئێوە بیکەن’’

دەنگی خاك: مام جەلال بە دوو بەرپرسی یەكێتی وت دووبارەی بكەنەوە دەرتان دەكەم

2020.11.01 - 19:00
دەنگی خاك: مام جەلال بە دوو بەرپرسی یەكێتی وت دووبارەی بكەنەوە دەرتان دەكەم

ناس کورد-

حەمەی حەمە سەعید ئاشكرای دەكات لەسەر ڕاوكردنی كەو مام جەلال لێپێچینەوەی لە ئەو و مەحمود سەنگاوی كردووە و هەڕەشەی لێ كردوون ئەگەر دووبارەی بكەنەوە لە یەكێتی دەریان دەكات.

 

حەمەی حەمە سەعید، فەرماندە و پێشمەرگەی دێڕینی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە ئێستا وەزیری ڕۆشنبیرییە لە بیرەوەرییەكانیدا "دەنگی خاك" كە ئێوارەی ئەمڕۆ (1 تشرینی دووەمی 2020) لە سلێمانی بڵاوكرایەوە و "ناس كورد" بینیویەتی، باس لەوە دەكات، ئەو دەمەی بارەگای سكرتارییەتی مام جەلال لە قەڵاچوالان بووە و ئەمیش بەرپرسی مەڵبەند بووە لە هەڵەبجە، لەسەر ڕاوكردن لە چیای بەمۆی سەرسنوری ئێران، مام جەلال نامەی بەپەلەی ناردووە بۆی تا سەردانی بكات بكات، كاتێك چووەتە قەڵاچوالان، مەحمود سەنگاوی فەرماندە و بەرپرس لە یەكێتی هاتووەتە دەرەوە لە ژووری مام جەلال و كە ئەم بینیویەتی "سوور بووەتەوە و توڕە دیارە، پرسیم كاك مەحمود نازانی مام جەلال بۆچی منی بانگ كردووە؟ كاك مەحمود لای نەكردەوە لە چاوەڕوانییەكەش دەرچوو، وتی بڕۆرە ژوور ئێستا خۆت دەزانی بۆ بانگ كراوی".

 

حەمەی حەمە سەعید نوسیویەتی دوای هەواڵپرسین، "مام جەلال وتی بۆچی ڕاو ئەكەی؟ وتم وەڵا مام جەلال حەزم لێیەتی، لەبەر ئەوەی باوكم ڕاوچی بووە و هەر لەمناڵییەوە فێر بووم" لەبارەی وەڵامی مام جەلالیشەوە حەمەی حەمە سەعید دەڵێت، "نابێ ڕاو بكەی سزات ئەدەم، ئەوە مەحمودیشم بانگ كردووە، لەمڕۆ بەدواوە ببیستم ڕاوتان كردووە، لەیەكێتی دەرتان دەكەم.... با عالەم بیكات نابێ ئێوە بیكەن".

 

حەمەی حەمە سەعید دەڵێت، لەوە بەدوا گفتی داوە بە مام جەلال چیتر هیچ كات ڕاو نەكات و دەڵێت، "ئێستا بیری ئەو كاتانە دەكەمەوە كە ئەو كەوە جوانانانەم كوشتووە، بۆ خۆم خەجاڵەتی دەكێشم".

me_ga.php?id=1409

"دەنگی خاك" بیرەوەرییەكانی حەمەی حەمە سەعیدە، لە دوو بەرگ و زیاتر لە 1600 لاپەڕە پێكدێت، بیرەوەرییەكانی نێوان ساڵانی 1976 _ 1991 ی پێشمەرگایەتی و لێپرسراوێتی ئەم فەرماندەیەی یەكێتی لە خۆدەگرێت و ئێوارەی (1 تشرینی دووەمی 2020) لە سلێمانی لە مەراسیمێكدا بەئامادەیی نووسەر كە ئێستا وەزیری

رۆشنبیرییە بڵاوكرایەوە.me_ga.php?id=1411