گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پزیشکێک دەکەوێتە داوی دوو جادوگەر و 250 هەزار دۆلارى لێ دەبەن 

2020.11.01 - 14:50
App store icon Play store icon Play store icon
پزیشکێک دەکەوێتە داوی دوو جادوگەر و 250 هەزار دۆلارى لێ دەبەن 

ناس کورد- 

دوو جادوگەری هیندی فێڵ لە پزیشکێک دەکەن و چرایەکی پێ دەفڕۆشن بەبڕی 250 هەزار دۆلار بەو پێیەی کەچراکە جادوییە ودێوێکی تێدایە وهەر کات داوای چى لێ بکات بۆی جێبەجێ دەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "حورە"ی ئەمریکی کەناس کورد بە دواداچوونی بۆ کردووە (1ی تشرینی دووەمی 2020)،" پزیشکێکی هیندی بەناوی لایک خان کە تازە لە لەندەن گەڕاوەتەوە دەکەوێتە داوی دوو جادوگەرەوە و چرایەکی پێ دەفڕۆشن بە بڕی 250 هەزار دۆلار بەو پێیەی کەچراکە جادووییە ودێوێکی تێدایە هەرکات داوای چی لێ بکات هەموو داواکارییەکانی جێبەجێ دەکات".

 

 ئاماژە بەوەش کراوە، "لایک خان بەهیوای ئەوەی ببێت بەملیاردێر چراکەی لەو دوو جادوگەرە کڕیوە و پێشەکی بڕی 41 هەزار دۆلاری پێدوان، بەڵام دوای ئەوەی چراکەی بردووەتەوە ماڵەوە بۆی دەرکەوتووە فێڵی لێکراوە و هیچ دێوێک لەناو چراکەدا نییە".

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو،"دوای ئەوەی پزیشکەکە بۆی دەردەکەوێت کە فێڵی لێکراوە  پۆلیس ئاگاداردەکاتەوە دوو جادوگەرەکەش دەستگیردەکرێن".

 

لە ئێستادا پۆلیسی شاری میرۆت کە دەکەوێتە باکوری وڵاتی هیندستان ئەو دوو جادووگەرەیان دەستگیرکردووە ولێکوڵینەوەکانیان لەو باریەوە دەستپێکردووە، گەڕانیش بەدوای کەسی سێهەم کە ڕۆلی دێوەکەی بینیوە لەلایەن پۆلیسەوە بەردەوامە.