گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینى کەشناسى هەرێم بۆ وادەى بارانبارین

2020.11.01 - 14:35
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینى کەشناسى هەرێم بۆ وادەى بارانبارین

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى پێشبینیکردنى وادەى بارانبارین لە شارەکانى هەرێمى کوردستان، بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوەکەى بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە (1ى تشرینى دووەمى 2020)، لە ئەنجامی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی لاوازی دەریای ناوەڕاست، سبەی لە ھەندێك ناوچەی ھەرێمی كوردستان باران دەبارێت.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لەگەڵ درێژبونەوەی ئەم كاریگەریە ئاسمانی بەشێك لە ناوچەكانی ھەرێم دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو، بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای دھۆك.

 

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئێوارەی رۆژی دووشەممە باران بەشێوەی پچڕ پچڕ لە بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی سنوری پارێزگای ھەولێر و دهۆک دەبارێت و ئاسمانی شارەكان نیمچەھەور دەبێت.

 

ئەوەش رونکراوەتەوە، پلەی گەرما سێ بۆ پێنج پلە نزمدەبێتەوە، ھاتنی كاریگەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە دەستپێكێك دەبێت لە كەشی ناوچەكە.