ناس کورد-
قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، سلێمانی لەبەردەم چوار مانگی قورس و ناڕەحەتدایە و پێویستە هەمووان پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن، هۆشداریشی بە مارکێت و مۆڵەکان دا لە ئەگەری پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکان، سزا دەدرێن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەڕاگەیەندراوێکدا ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: "باشترین رێگه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ستنی ده‌مامكه، بۆ ئه‌وه‌ی زیان به‌خۆمان و خۆشه‌ویستانمان نه‌گه‌یه‌نین، پێویسته رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ین، به‌ستنی ده‌مامك پارێزگاری كردنه له خۆت و پاراستنی كه‌سوكار و هاوڵاتیانه و هۆكارێكیشه بۆ به‌رده‌وامی بونی ژیان."
ئاماژەی بەوەشكردووە: " له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان ڕوو له شوێنه گشتیه‌كان و مۆڵ و ماركێته‌كان ده‌كه‌ن، پێویسته ئه‌و شوێنانه ته‌واوی رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ن و پێش هه‌موو شوێنه‌كانی دیكه پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن، رێگری له‌و كه‌سانه بكه‌ن به‌بێ ده‌مامك بیانه‌وێت سه‌ردانیان بكه‌ن."
قائیمقامی سلێمانی ڕوونیشیكرده‌وه: "پاش كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی لیژنه‌ی باڵای ئۆپرایسۆنه‌كان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌شاری سلێمانی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی شوێنه‌كان و پشكنینه‌كان زیاتر ده‌كات، هه‌ر مۆڵێك و ماركێتێك یان شوێنێكی گشتی پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی نه‌بێت، شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه."
جەختیشیکردووەتەوە: " سلێمانی له به‌رده‌م چوار مانگی قورس و ناره‌حه‌تیدایه، رۆژانه ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌ڵكشاندایه، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن هه‌موومانه‌وه رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ نه‌كرێت، به‌چاوی خۆمان رووداوی ناخۆش و نه‌خوازراو ده‌بینین."
رێنمایی قائیمقامیەتی سلێمانی تایبه‌ت به‌شێوازی كاركردنی مۆڵ و ماركێت و شوێنه‌گشتییه‌كان:
1- پێویسته سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و كرێكاران و ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ڕوو له شوێنه‌كه ده‌كه‌ن ده‌مامك به‌كاربهێنن.
2- دانانی بابه‌ته‌كانی پاكژكه‌ره‌وه (تعقیم) به‌بێ به‌كارهێنان رێگری بكرێت له چونه ژوره‌وه.
3- دانانی هه‌واكێش بۆ ئاڵوگۆڕكردنی هه‌وای شوێنه‌كه.
4- رێگری كردن له دروستبونی قه‌ره‌باڵغی له‌ناو ماركێته‌كاندا.
5- پێویسته كڕیاران به‌ژماره‌یه‌كی گونجاو بچنه ناو ماركێته‌كانه‌وه، به‌پێی روبه‌ری گه‌وره و بچوكی شوێنه‌كه.
6- پێویستە ماوەی نێوان هەركەسێك بۆ كەسێكی تر لە (2) مەتر كەمتر نەبێت.