گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چه‌ند خوێندكار له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان وه‌رگیراوون

ناس كورد ورده‌كاریی ئه‌نجامه‌كانی زانكۆ لاین بڵاوده‌كاته‌وه‌

2020.11.01 - 12:22
App store icon Play store icon Play store icon
ناس كورد ورده‌كاریی ئه‌نجامه‌كانی زانكۆ لاین بڵاوده‌كاته‌وه‌

ناس كورد-

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌نجامه‌كانی زانكۆ لاینی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه بۆ یەکەمجاره‌ لە مێژووی هەرێمدا زۆرترین ژمارەی خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیراون.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی له‌میانه‌ی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی كه‌ ناس كورد بینیوویه‌تی ڕایگه‌یاند (1ی تشرینی دووەمی 2020)، : "بۆ یەکەمجارە لە مێژووی سەرجەم کابینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا پلانی وەرگرتنی خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگاکان بەمشێوەی ئەمساڵ بێت و 56 هەزار و 804 دەرچووی ئامادەیی وەربگیرێت کە زۆرترین ژمارەیە تاوەکو ئێستا.  

 

ئاماژەی بەوەشكرد، لەو ژمارەیەش، 47 هەزار و 178 دەرچووی ئەمساڵ وەرگیراون، کە دەکاتە ڕێژەی %87 و تەنها %13 وەرنەگیراون.

 

هاوکات،%65 لە خوێندنی خۆڕایی وەرگیراون، %17  لە خوێندنی پارالێل وەرگیراون، %18 وەرگیراون.