گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پڕۆژەى دروستکردنى یەکەى نیشتەجێبون بۆ چوار ملیۆن فەرمانبەر لە عێراق ئاشکرا دەکرێت

2020.11.01 - 08:44
App store icon Play store icon Play store icon
پڕۆژەى دروستکردنى یەکەى نیشتەجێبون بۆ چوار ملیۆن فەرمانبەر لە عێراق ئاشکرا دەکرێت

ناس کورد-

سەرۆکی لیژنەی سەرپەرشتیار لەسەر کۆمەڵەکانی هاریکاریی ئاشکرای کرد، پێشنیازی ئەوەیان بۆ حکومەت کردووە یەکەی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەران دابین بکەن  بەرامبەر بەوەی حکومەت ئاسانکاری کاریگێڕییان بۆ بکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەعد عەبدەلی، سەرۆکی لیژنەى سەرپەرشتیار لەسەر کۆمەڵەکانی هاریکاریی لە لێدوانێکى بۆ ڕۆژنامەی" سەباح"ی فەرمی کەناس کورد بە دواچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند (1ی تشرینی دووەمى 2020)، " سەرباری ئەودۆخە سەختە ئابوورییەی کەحکومەت پێیدا گوزەر دەکات، بەڵام کۆمەڵەکانی هاریکاری پێشنیازی ئەوەیان  کردووە کە دەتوانێت یەکەی نیشتەجیبوون بۆ فەرمانبەران دەستبەر بکات".

 

وتیشی: "تەنها داواکاریمان لە حکومەت ئەوەیە ئاسانکاری کارگێڕیمان پێشکەش بکات بۆ سەرخستنی پڕۆژەکەمان بۆ ئەوەی بتوانین یەکەی نیشتەجێبوون بۆ زیاترله چوار ملیۆن فەرمانبەر دابین بکەین".

 

عەبدلی ئەوەشی خستووەتە ڕوو :"کۆمەڵەکانی هاریکاریی توانای ئەوەی هەیە بۆ هەر فەرمانبەرێک نزیکەی 250 مەتر دووجار پارچە زەوی تەرخان بکات لەگەڵ دابینکردنی هەموو خزمەتگوزارییەکان وەک ڕاکێشانی هێڵی ئاو و تۆری کارەبا بەرامبەر وەرگرتنی بڕە پارەیەکی زۆر کەم کە بەشێوەیەکی قیست لە فەرمانبەران وەردەگیرێتەوە".