گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوونکردنەوەیەک لە بارزانییەوە

بارزانی لەبارەی ناردنی نامەیەک بۆ یەکێتی و داواکردنی دوو ئیدارەیی ڕوونکردنەوە دەدات

2020.11.01 - 08:20
App store icon Play store icon Play store icon
بارزانی لەبارەی ناردنی نامەیەک بۆ یەکێتی و داواکردنی دوو ئیدارەیی ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

دەربارەی ناردنی نامایەک بۆ یەکێتی و داواکردنی دوو ئیدارەیی لەلایەن مەسعود بارزانیییەوە، بارەگای بارزانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هیچ جۆرە نامەیەکی لەو چەشنە بۆ یەکێتی نەنێردراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بارەگای بارزانی (شەممە 31ی تشرینی یەکەمی 2020) ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "ماڵپەڕێک بە ناوی درەو میدیا هەواڵێكی بڵاوكردووەتەوە كە گوایە لەم چەند ڕۆژەدا سەرۆك بارزانی لە نامەیەكدا بۆ یەكێتی، داوای دوو ئیدارەیی كردووە و پاڵپەڕەکەش خاڵبەندیی بۆ نامەكە هۆنیوەتەوە و لێكدانەوە و خوێندنەوەی بۆ كردووە."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: "لێرەدا بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین ئەو بابەتە دوورە لە ڕاستی و هیچ بنەمایەكی نییە و، سەرۆك بارزانی هیچ جۆرە نامەیەكی لەو چەشنە و بەو ناوەڕۆكەی بۆ یەكێتی و هیچ لایەنێكی تر نەناردووە."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە ساڵێکە و بەتایبەتیش لەدوای کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی نوێ، پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی گرژی بەخۆیەوە دیوە و ناوبەناو لەسەر پرسی جیاواز شەڕی میدیایی لەنێوان هەردوولادا دروست دەبێت و ناکۆکییەکانیان زیاتر دەبن.