گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانى لیژنەى دارایى لەبارەى موچەى فەرمانبەرانەوە

2020.11.01 - 08:17
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى لیژنەى دارایى لەبارەى موچەى فەرمانبەرانەوە

ناس کورد-

لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە حکومەت دەتوانێت بەبێ ئەوەى چاوەڕوانى پەسەندکردنى یاساى کورتهێنانى بودجەى 2020 بکات بۆ کورتهێنانى مووچەى مانگى تشرینى یەکەمى فەرمانبەران قەرز بکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

جەمال کۆچەر، ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق لە لێدوانێکى بۆ ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند (1ى تشرینى دووەمى 2020)، حکومەت بۆ پێدانى مووچەى مانگى تشرینى یەکەم یەک ترلیۆن و نیو دینار کورتهێنانى هەیە و دەتوانێت بەر لەوەى لەپەرلەمان یاساى کورتهێنانى بودجەى 2020 پەسەند بکات، قەرز بکات و مووچە دابەش بکات.

 

وتیشى، تاکە چارەسەر لەبەردەم حکومەتدا قەرزکردنە بۆ پێدانى مووچە تا ئەو کاتەى پەرلەمان یاساکە پەسەند دەکات.

 

کۆچەر رونیکردەوە، لیژنەى دارایى دەیەوێت بڕوا بەوە بهێنێنن بەپێویستى بەخشینى دەسەڵاتى قەرزکردن بە حکومەت و ناکۆکى نێوان لیژنەکەش لەسەر ئەو بابەتە تەنها لەبارەى بڕى پارەى قەرزەکەیە.

 

جەختیشى کردەوە، پڕۆژە یاساکە هێشتا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە و چەند کۆبوونەوەیەکى تر لەبارەیەوە ئەنجام دەدرێت و بۆ ئەو مەبەستە بەرپرسانى بانکى ناوەندى و بانکەکانى تر میوانداری دەکرێن بۆ زانینى تواناییان لە پێدانى قەرز بە حکومەت.