گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە بێنزیمە چی کردووە

کەریم بنزیمەی موسڵمان دژی ماکرۆن وەستایەوە و فەڕەنسییەکانی توڕەکرد

2020.10.31 - 23:57
کەریم بنزیمەی موسڵمان دژی ماکرۆن وەستایەوە و فەڕەنسییەکانی توڕەکرد

ناس کورد-

لایککردنی پۆستێکی حەبیب نور محەمەدۆڤ، یاریزانی پێشووی هونەرە جەنگییەکان ڕووسیا لەئینستاگرام لەلایەن کەریم بنزیمە و چەند یاریزانێکی موسڵمانی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا کە تێیدا هێرشیکردبووە سەر ئیمانۆیل ماکرۆن، تۆڕەیی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتەی لێکەوتەوە.

 

 بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "حوڕە"ی ئەمریکی کە ناس کورد بە داواداچوونی بۆ کردووە ( 31ی تشرینی یەکەمی 2020)، دوای ئەوەی حەبیب نورمحەمەدۆڤ، یاریزانی پێشووی هونەرە جەگییەکانی ڕووسیا کە موسوڵمانە، لە پۆستێکدا لە ئینستاگرام هێرشیکردووەتەسەر ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا و سوکایەتی پێکردووە، کەریم بێنزیمەی ئەستێرەی فەڕەنسی و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی و چەند یاریزانێکی دیکەی موسڵمان پۆستەکەیان ڵایک کردووە. 

 

بەوهۆیەشەوە، هاووڵاتیانی فەڕەنسا لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تۆڕەیی خۆیان نیشانداوە و ڕەخنەیان لە کەریم بێنزیمە و یاریانە فەڕەنسییە موسڵمانەکانی دیکە گرتووە.

 

لە پۆستەکەدا حەبیب نورمحەمدۆڤ، لەهەژماری خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئیمانویل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسای بە نەزۆک ناوی بردووە و وێنەیەکی ناوبراویشی بڵاوکردووەتەوە کە ئاسەواری ژێر پێڵاوێک بەدەموچاوی ماکرۆنەوەیە لەوێنەکەدا.    


هێرشکردنەکەی محەمەدۆڤ دوای ئەوە هاتووە، کە ماکرۆن ڕایگەیاند، ئەو سورە لەسەر بەردەوامبوون لە بڵاوکردنەوەى وێنەی نەشیاوی کاریکاتێری پێغەمبەری ئیسلام.