ناس کورد-
بەپێى لێكۆڵينەوەيەكى نوێ 82%ى ئەو نەخۆشخانەى كۆرۆنا كە چونەتە نەخۆشخانەكان كێشەى كەمى ڤيتامينێكى دياريكراويان هەبووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێى لێكۆڵينەوەيەكى نوێ كە چەند زانايەكى ئيسپانى ئەنجاميانداوە و (شەممە 31ى تشرينى يەكەمى 2020) بڵاوکراوەتەوە، لە لێكۆڵينەوەكەدا 216 توشبووى كۆرۆنا كە لە نەخۆشخانەكان داخڵ كراون بۆ چارەسەر بەشداربوون.
ئەوەش هاتووە، زانايان بۆيان دەركەوتووە 82%ى ئەو نەخۆشانە كێشەى كەمى ڤيتامينێكى دياريكراويان هەبووە كە ئەويش ڤيتامين D يە.
تەئكيديش كراوەتەوە، لێكۆڵينەوەكە لەسەر ڕۆڵى ڤيتامين D بوو لەسەر توشبووانى كۆرۆنا و شيكردنەوەى ئەوەى كە حاڵەتى ئەو ڤيتامينە تا چەند كاريگەرى لەسەر توندى پەتاكە هەيە، هەروەها سەبارەت بەوانەى كە توشبوو نەبوون 47.2% يان كێشەى كەمى ئەو ڤيتامينەيان هەبووە، سەرەڕاى ئەوەش پياوان لە ژنان زياتر كێشمەى كەمى ڤيتامينەكەيان هەيە.
ئەوەش ڕونكراوەتەوە، سەرەڕاى ئەوەش تائێستا نەتوانراوە پەيوەندى نێوان كەمى ڤيتامين D و توندى پەتاكە بدۆزنەوە.