ناس کورد-
بەڕێوەبەرايەتیى هاتوچۆى سلێمانى ڕونكردنەوەيەك لەسەر بڵاوبونەوەى ئەو كاتانەى لە تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان باس دەكرێن بۆ كەوتنەكارى كامێرا جێگرەكانى تيژڕەوى بڵاودەكاتەوە و سەرجەم ئەو كاتانەى دياريكراون ڕەتدەكاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرايەتى هاتوچۆى سلێمانى (شەممە 31ى تشرينى يەكەمى 2020) لە ڕونكردنەوەيەكدا ئاماژەى بەوەداوە، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه شوێن و واده‌ی كه‌وتنه كاری كامێرا جێگیره‌كانی تۆماركردنی سه‌رپێچی تیژڕه‌ویی له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه.
باس لەوەشكراوە، هاتووچۆی سلێمانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داوا له‌شۆفێران ده‌كات پابه‌ندی ئه‌و خێراییه بن كه له شه‌قامه‌كان و ڕێگه‌وبانه‌كان دیاریكراوه، هاوكات ڕایده‌گه‌یه‌نێت هیچ واده‌یه‌كی دیاریكراو بۆ كه‌وتنه‌كاری كامێرا‌كان له‌ئارادا نییه.
هاتوچۆى سڵێمانى جەختيلەوەشكردوەتەوە، هه‌ركاتێك به‌فه‌رمی بڕیاری كه‌وتنه‌كاری كامێرا‌كان بدرێت، به‌چه‌ند ڕۆژێك پێشوه‌خت له‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمییه‌وه له وێب سایتی فه‌رمی هاتووچۆی سلێمانی و ڕادیۆی (ترافیك ئێف ئێم)ه‌وه بڵاویده‌كه‌نه‌وه.