گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قوربانی لێکەوتووەتەوە

تەقينەوەيەك بەغداى هەژاند

2020.10.31 - 22:45
تەقينەوەيەك بەغداى هەژاند

ناس کورد-

تەقينەوەيەك بەغداى پايتەخى عێراقى هەژاند و بەپێى زانياريەكانيش دوكانێكى مەى فرۆشتن بووە کە كراوەتە ئامانج.

 

بەپێى زانياريەكانى پەيامنێرى "ناس" لە بەغدا، شەوى (شەممە 31ى تشرينى يەكەمى 2020)، تەقينەوەيەك ناوچەى كەڕادەى لە ناوەڕاستى شارى بەغدا هەژاندووە.

 

بەپێى زانياريەكان، تەقينەوەكە دانيشتووانى ناوچەكەى ترساندووە و نيگەرانكردووە، هەروەها دوكانێكى مەى فرۆشتن بووە كراوەتە ئامانج.

 

سەرچاوە عێراقيەكان ئەوەيان ئاشكراكردووە، لە تەقينەوەكەدا هاووڵاتيەكى مەدەنى بريندار بووە.