گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مالكى: ئيسرائيل دەسڕدرێتەوە و هەموو ئەوەى بنيادى دەنێت دەگەڕێتەوە بۆ موسوڵمانان

2020.10.31 - 22:39
مالكى: ئيسرائيل دەسڕدرێتەوە و هەموو ئەوەى بنيادى دەنێت دەگەڕێتەوە بۆ موسوڵمانان

ناس کورد-

سەرۆكى ئيئتلافى دەوڵەتى ياسا دەڵێت، ئيسرائيل دەسڕدرێتەوە و هەموو ئەوەى بنيادى ناوە بۆ موسوڵمانان دەبێت، پێشى وايە هەوڵى ئاساييكردنەوەى پەيوەنديەكانى دەدات لەگەڵ وڵاتە شيعيەكاندا.

 

نورى مالكى، سەرۆكى ئيئتلافى دەوڵەتى ياسا لە وتەيەكدا لەيادى دامەزراندنى حزبى دەعوە و يادى لەدايكبونى پێغەمبەرى ئيسلامى "محەمەد" دروى خواى لەسەر بێت (31ى تشرينى يەكەمى 2020) وتى: "ڕێكخراوە دەرەكيەكان چاودێرى بارودۆخى عێراق دەكەن و گرەو لەسەر تێكچون و ڕوخانى دەكەن، پێويستە ڕێگە نەدرێت كۆمەڵگە ببێتە نێچيرى هەواڵكرى دەوڵەتان كە دەيانەوێت عێراق لەناوبەرن، ئايا وەستانى ژيان و لەكارخستنى دەوام لە عێراق شارستانييە؟." 



مالكى ئەوەشى ڕونكردووەتەوە، دووبارە هەواڵگرى خۆرئاوا كۆمەڵگەی بڕيوە، مالكى ڕودەكاتە سەركردەى وڵاتە عەرەبى و ئيسلاميەكان و دەڵێت: "ئيسرائيل هەوڵى بە كۆيلەكردنى گەلان دەدات".

 

سەرۆكى ئيئتلافى دەوڵەتى ياسا هەندێك لە دەوڵەتانى عەرەبيش بەوە تۆمەتبار دەكات كە پەنايان بۆ ئاساييكردنەوەى پەيوەنديەكان بردووە لەگەڵ ئيسرائيل بۆ پاراستنى پۆستەكانيان، پێشى وايە: "ئيسرائيل دەسڕدرێتەوە و هەموو ئەوەى بنيادى دەنێت دەگەڕێتەوە بۆ موسوڵمانان"، پێشى وايە "گرەو لەسەر ئاساييكردنەوەى پەيوەنديەكان لەگەڵ دەوڵەتە شيعيەكان دەكەن، بەڵام ئەوەيان دەستناكەوێت".