گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەش و هەوا: زنجیرەیەک شەپۆلی باران له کوردستان بەڕێوەیە

2020.10.31 - 22:22
کەش و هەوا: زنجیرەیەک شەپۆلی باران له کوردستان بەڕێوەیە

ناس کورد-

دەزگای کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت دوای 40 ڕۆژ بەسەر تێپەڕبوونی وەرزی پایزدا، لەچەند ڕۆژی داهاتوودا بارانبارین لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەستپێبکات.

 

لە ڕاپۆرتێکدا دەزگای کەشناسیی کوردستان (شەممە 31ی تسرینی یەکەمی 2020) بڵاویکردەوە: "دوای تێپەڕبوونی نزیکەی 40 ڕۆژ بەسەر وەرزی پایز، پێشبینی دەکرێت لەچەن ڕۆژی داهاتوو باران بارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە و پلەکانی گەرمیش دادەبەزن."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: " بەپێی دوایین گۆڕانکاریەکانی مۆدێلەکانی کەش،پێشبینی دەکرێ لە دوو هەفتەی سەرەتای مانگی 11، زنجیرەیەک شەپۆلی باران بارینی پچر پچر لەسەر شێوەی حاڵەتی ناسەقامگیری کەش ناوچەکان مان بگرێتەوە بەم شێوەیە:-

 

1-قۆناغی_یەکەم (2ی11 بۆ 6ی11):-

پێشبینی دەکرێت لەڕۆژی دووشەمەوە ناوچەکانی هەرێم بەتایبەت سنوری دهۆک بکەوێتە ژێر کاریگەری حاڵەتێکی ناسەقامگیری کەشەوە کەخۆی دەبینێتەوە لە باران بارینی عەشوای پچر پچر کەناوچەی دیاری نەکراو دەگرێتەوە، ڕۆژانی 5 و 6 مانگ دابارینەکە بەهێزتر و فراوانتر دەبێت و پلەکانی گەرمیش ڕوو لەدابەزین دەکەن بەڕێژەی 3-5 پلە، زۆرترین ڕێژەی دابارین بۆ سنوری پارێزگای دهۆکە.

 

2-قۆناغی_دووەم(7ی11بۆ 14ی11):-

پێشبینی دەکرێت لەم قۆناغەدا حاڵەتێک یان زیاتری دیکەی ناسەقامگیری بوونی هەبێت کە سیفاتی نزمە پەستانی تێدایە، جیاواز لەقۆناغی یەکەم، ڕێژەی باران بارین لەم قۆناغەدا بەرزتر دەبێتەوە و سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە(گشتی) بەتایبەت 7و 8ی مانگ و پلەی گەرمیش زیاتر دابەزێ.