گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستیی جیهانی هۆشداری بە هەرێمی كوردستان دەدات

2020.10.31 - 21:50
تەندروستیی جیهانی هۆشداری بە هەرێمی كوردستان دەدات

ناس كورد-

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری بەخەڵكی هەرێمی كوردستان دەدات لەزیاتربوونی تووشبوانی كۆرۆنا و داوایان لێدەكات زیاتر خۆپارێزی بكەن و دەربارەی ناچارکردنی هاووڵاتیانیش بە بەکارهێنانی ماسک ڕوونکردنەوە دەدەن.

 

د.نەجمەدین حەسەن، نوێنەری رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لەشاری سلێمانی ئەمڕۆ شەممە 31ی تشرینی یەكەمی 2020 بە ناس كوردی راگەیاند، ئامارەكانی تووشبووانی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان زیاتر دەبن، ئەگەر خەڵكیش پابەندی رێنماییەكانی خۆپارێزی نەبن دۆخەكە خراپتر دەبێت."

 

وتیشی، لەوەرزی زستاندا تەنها سەرما هۆكاری بڵاوبوونەوەی زیاتری كۆرۆنا نییە، بەڵكو بەهۆی سەرماوە خەڵك زیاتر كۆدەبنەوە، لەكاتێكدا بۆ ئەو ڤایرۆسە دەبێت زیاتر هەواگۆڕكێ هەبێت، بەڵام تا لەشوێنی داخراودا بێت ئەگەری تووشبوون زیاترە.

 

سەبارەت بەبڕیارەكانی حكومەتی هەرێم بۆ بەستنی ماسك بەناچاری بەپێچەوانەوەی سزای دارایی خەڵك دەدرێت، ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، لەزۆر شوێنی جیهاندا ئەو رێكارە كراوە، بەڵام ئایا لەكوردستان جێبەجێ دەكرێت؟، چونكە لەشوێنەكانی جیهاندا خەڵك کاریان هەیە و لەڕووی داراییەوە دۆخیان باشترە، بەڵام لەكوردستان بەپێچەوانەوەیە.