گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خامنەيى چى نوسيبوو؟

بەهۆى ڕەخنەگرتن لە ماكرۆن ئينستاگرام ئەكاونتەكەى خامنەيى داخست

2020.10.31 - 21:44
بەهۆى ڕەخنەگرتن لە ماكرۆن ئينستاگرام ئەكاونتەكەى خامنەيى داخست

ناس کورد-

بەهۆى پۆستێكيەوە لەسەر قسەكانى ئيمانوێڵ ماكرۆن، سەرۆكى فەرەنسا، تۆڕى كۆمەڵايەتى ئينستاگرام ئەكاونتەكەى عەلى خامنەيى، ڕێبەرى باڵاى شۆڕشى ئێرانى بە زمانى فەرەنسى داخست.

 

بەپێى ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانيەكان، (شەممە 31ى تشرينى يەكەمى 2020)، تۆڕى كۆمەڵايەتى ئينستاگرام ئەكاونتەكەى خامنەيى بە زمانى فەرەنسى داخستووە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، ئەوەش بەهۆى ئەو پۆستەى لەسەر ئيمانوێڵ ماكرۆن، سەرۆكى فەرەنسا كردويەتى دواى قسەكانى لەسەر پشتگيريكردنى بڵاوكردنەوەى وێنە كاريكاتێريەكانى ڕۆژنامەى چارلى ئيبدۆ لەسەر پێغەمبەرى ئيسلام "محەمەد" درودى خواى لەسەر بێت.

 

خامنەيى لە پۆستەكەيدا نامەيەكى ئاراستەى گەنجانى فەرەنسا كردبوو كە تێيدا هاتبوو: "لە سەرۆكەكەتان بپرسن بۆچى پشتگيرى بێڕێزيكردن بە پێغەمبەرى خودا دەكات و ئەوەش بە ئازادى ڕادەربڕين دادەنێت؟ ئازادى ڕادەربڕين واتاى جێنودان و بێڕێزييە؟ ئەوەش بەرامبەر كەسايەتيە پايەدار و پيرۆزەكان؟ ئايا ئەوە هەڵوێستێكى گەمژانە نييە و بێڕێزى بە هەستى ئەو گەلە نييە كە هەڵيانبژاردوە؟." 

 

خامنەيى لە درێژەى نامەكەيدا باسى لەوەكردووە: "پرسيارێكى تر ئەوەيە بۆچى ئەوەى گومانى لە هۆلۆكۆست بێت تاوانبارە و هەركەس دەربارەى ئەوە بخوسێت بەند دەكرێت؟ بەڵام بێڕێزيكردن بە پێغەمبەر ئازادييە؟."