گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێرشێکی دیکە لە فەڕەنسا.. دەستڕێژی گولە لە قەشەیەک کرا

2020.10.31 - 21:06
هێرشێکی دیکە لە فەڕەنسا.. دەستڕێژی گولە لە قەشەیەک کرا

ناس کورد-

وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا رایگەیاند، لەشاری لیۆن حاڵەتێکی مەترسیدار ڕوویداوە و کەسێک تەقەی لەقەشەیەک کردووە و بەسەختی برینداری کردووە.

 

وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا لە هڕاگەیەندراوێکد  ( 31ی تشرینی یەکەمی 2020) بڵاویکردووەتەوە:  "هێزە ئەمنییەکان لەناوچەی جین ماسی لە شاری لیۆن دووچاری حاڵەتێکی مەترسیداربوونەتەوە و قەشەیەک تەقەی لێکراوە و و بەسەختی بریندارکراوە".

 

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا، ناوچەکە بەتەواوەتی کۆنترۆڵکراوە و داوا لەخەڵک کراوە بەهیچ جۆرێک سەردانی ئەو ناوچەیە نەکەن.

 

هاوکات بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕوێتەر، قەشەکە لەکاتی داخستنی کەنیسەکەیدا دووجار تەقەی لێکراوە و بەسەختی بریندارە، هێرشبەرەکەش توانیویەتی هەڵبێت.