گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ماکرۆن قسەی نوێ لەبارەی ئیسلامەوە دەکات و دەڵێت: ’’بەهەڵە لێم تێگەیشتوون’’

2020.10.31 - 20:04
ماکرۆن قسەی نوێ لەبارەی ئیسلامەوە دەکات و دەڵێت: ’’بەهەڵە لێم تێگەیشتوون’’

ناس کورد-

سەرۆکی فەرەنسا لەبارەی لێدوانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ڕوونکردنەوەی دا و  ڕایگەیاند، ئەو بەشێوەیەکی باش لەهەست و سۆزی موسڵمانەکان تێدەگات، بۆیە پشتیوانی وێنە کاریکاتێرییەکانی پێغەمبەر محمد (د.خ)ی نەکردوە و خەڵک بەهەڵە تێگەیەنراوە، جەختشکردەوە، کاریکاتێرەکانی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) پرۆژەی حکومی نەبوون و لەلایەن رۆژنامەیەکی ئەهلییەوە کراون.

 

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی" جەزیرە"ی قەتەری     کەناس کورد بە داواداچوونی بۆ کردووە( 31 ی تشرینی یەکەمی 2020)  رایگەیاند: " ئەو زیاتر لەهەر کەسێکی ترلەهەستی مسوڵمانان تێدەگات، کاریکاتێرەکانی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) پرۆژەی حکومی نەبوون و لەلایەن رۆژنامەیەکی ئەهلییەوە کراون".

 

ماکرۆن لەچاوپێککەوتنەکەدا ئەوەشی وتووە: " تێکەڵکردنێک لە نێوان ئاینی ئیسلام وهەندێ ڕەفتاری نابەجێ بەناوی ئیسلامەوە کراوە، من تەواو دڵنیام لەوەی کە لە ئێستادا ئیسلام لە قەیراندا دەژی، گەواهی ئەو ڕاستییەش ئەو گروپە تووندڕەوانەن کە ناوەڕۆکی ئاینی ئیسلامیان بەلاڕێدا بردووە ".

 

وتووشیەتی: "کۆمەڵگا ئیسلامییەکان لەئێستادا کێشەی ڕاڤەکردن و شڕۆڤەی ئاینی ئیسلامیان هەیە، دەبێت بەباشی ئەوە بزانن ئەرکی من هێورکردنەوەی دۆخەکەیە لەگەڵ پاراستنی مافەکان".

 

 دوای سەربڕینی مامۆستایەکی مێژوو لە پۆلەکەی خۆیدا کە بەهۆی بڵاوکردنەوەی کاریکاتێرەکانی پێغەمبەر محمد (د.خ) هەڕەشەی لێکرابوو، ئیمانوێل ماکرۆن پێداگیریی و پشتیوانی خۆی بە ئازادی دەربڕین و پرۆژە هونەرییەکان دوپاتکردەوە، ئەوەش کاردانەوەی مسوڵمانانی لەجیهاندا لێکەوتەوە.