گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كشتوكاڵی عێراق نرخی هێلكەی دیاری كرد

2020.10.31 - 19:55
كشتوكاڵی عێراق نرخی هێلكەی دیاری كرد

ناس کورد-

وەزيرى كشتوكاڵى عێراق ئاشكرايكرد، ناوەندى بە بازاڕكردن بۆ هێلە دروستدەكەن و نرخى يەك تەبەق دياريدەكەن كە لە پێنج هەزار زياتر نەبێت.

 

بەپێى ڕاگەیەندراوێک وەزارەتى كشتوكاڵى عێراق، محەمەد كەريم خەفاجى وەزيرى ئەو وەزارەتە لە كۆبونەوەيەكدا لەگەڵ عەلى موزەفەر سەرۆكى كۆمەڵەى عێراقى بۆ چاودێريكردنى بەرهەمهێنەرانى دەواجنەكان، (شەممە 31ى تشرينى يەكەمى 2020) وتى، پلانيان هەيە بۆ دامەزراندنى ناوەندى بە بازاڕكردنى هێلكە بە نرخێكى دياريكراو كە لە پێنج هەزار دينار زياتر نەبێت بۆ يەك تەبەق.

 

وەزيرى كشتوكاڵى عێراق تەئكيديشى لەسەر هەماهەنگی و هاريكارى وەزارەتەكەى و كۆمەڵەكە كردووەتەوە بۆ دياريكردنى نرخى هێلكە و گۆشت، ئەوەش بە ڕێكکەوتن لەگەڵ لايەنە ئەمنييە تايبەتمەندەكان بە لێپرسنەوەى سەرپێچيكاران.

 

تەئكيديشى كردووەتەوە، ئامانج لە دامەزراندنى ئەو ناوەندانە سوككردنى بارى سەرشانى هاووڵاتيان و دەستكەوتنى هێلكەيە بە نرخێكى گونجاو كە ڕێگە بگرێت لە بەرزبونەوەى لەناكاو و بێپاساوى نرخ، تەئكيديشى لەسەر پشتگيرى حكومەتى عێراق بۆ بەرهەمى ناوخۆيى كردوەتەوە.

 

خەفاجى ئاشكراشيكردووە، دواى دانانى ئاليەتى گونجاو و مەرجەكان بۆ بازرگانان، لقى پرۆژەكە لەسەرجەم پارێزگاكان دەكرێتەوە.