گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق و میسر چەند ڕێککەوتنێک واژۆ دەکەن

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی کازمی وسەرۆک وەزیرانی میسر و واژووکردنی چەند ڕێککەوتنێک

2020.10.31 - 19:50
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی کازمی وسەرۆک وەزیرانی میسر و واژووکردنی چەند ڕێککەوتنێک

ناس کورد-

سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لەمستەفا مەدبولی، سەرۆك وەزیرانی میسڕ كرد و هەردوولا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی شاندی هەردوو حكومەتی عێراق و میسریان كرد و چەند ڕێككەوتنێكیش واژوو دەکرێن.

 

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق کە وێنەیەکی دەست  ناس کورد کەوتووە (31ی تشرینی یەكەمی 2020) مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و مستەفا مەدبولی، سەرۆكوەزیرانی میسر سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هاوبەشی هەردوو حكومەتی عێراق و میسریان  کردووە. 

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، مستەفا كازمی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و میسری بەرزنرخاندووە و تویەتی: "عێراق بەپەرۆشەوە دەڕوانێتە  پتەوکردنی زیاتری  پەیوەندییە ستراتیژییەکانی لەگەڵ میسر." 

 

هەر لە كۆبوونەوەكەدا، كازمی خۆشحاڵی خۆشی پیشانداوە سەبارەت بەوەی بەغدا میوانداریی كارەكانی لیژنەی باڵای هاوبەشی عێراق و میسری كردووە كە لە میانیدا ژمارەیەك ڕێككەوتننامە لە بوارەكانی گواستنەوە، تەندروستیی، وزە، كارەبا، فێركردن و ڕۆشنبیری نێوان هەردوو وڵاتدا واژوو دەكرێن.

 

 سەرۆكوەزیرانی عێراق، جەختیكردووەتەوە لەسەر ئەوەی كە گرنگە عێراق سوود لە ئەزموونی میسر لە كەرتی نیشتەجێبوون و ئاوەدانكردنەوە ببینێت و داواشی لە كۆمپانیاكانی میسر كردووە كە بەشداری لە دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە كۆنترۆڵكراوەكانی عێراق بكەن.

 

 ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، لیژنەی باڵای هاوبەشی عێراق و میسر لە بەغدا كارەكانی ئامادەكاریی بە بەشداری ژمارەیەك لە وەزیرانی هەردوو وڵات دەست پێكردبوو.