گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە ئەگەری داخستنەوەی مزگەوتەکان

بۆچوونی ئەوقاف و یەکێتی زانایان لەسەر ’’داخستنەوەی مزگەوتەكان’’

2020.10.31 - 18:41
بۆچوونی ئەوقاف و یەکێتی زانایان لەسەر ’’داخستنەوەی مزگەوتەكان’’

ناس كورد-

لەئەگەری داخستنەوەی مزگەوتەكان بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەكانی تووشبوانی كۆرۆنا، ئەوقاف و یەكێتی زانایان لەشاری سلێمانی بۆچوونیان جیاوازە.

 

وا بڕیارە سبەینێ لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای هەرێم بۆ تاوتوێی دۆخی بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی تووشبوون كۆببنەوە.

 

سەبارەت بەوەی ئەگەر لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای هەرێم بڕیاری داخستنەوەی مزگەوتەكان بدات وەك رێكاری خۆپارێزی كۆرۆنا، فەرەیدون غەریب، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی پارێزگای سلێمانی (شەممە 31ی تشرینی یەكەمی 2020) بە ناس كوردی راگەیاند، بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ داخستنەوەی مزگەوتەكاندا نین، بەڵكو لەگەڵ خۆپارێزیدان، بەڵام رێگە بەدانانی پرسە نادەن.

 

لەلایەكی دیكەوە مەلا عەتا پێنجوێنی، جێگری سەرۆكی لقی سلێمانیی یەكێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان بە ناس كوردی راگەیاند، تەندروستیی هاووڵاتیان یەكێكە لە پێشینییەكانی ئاینی ئیسلام، مزگەوتەكان شوێنی گشتین و پێویستە رەچاوی رێنماییە تەندروستییەكانی تێدا بكرێت، چونكە خەڵكانێك لێوەی تووشبوون و پابەندی رێنماییەكان نابن.

 

ناوبراو روونیكردەوە، ئەگەر لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لەهەرێم بڕیاری داخستنی شوێنە گشتییەكان بدات، مزگەوتەكانیش بەشێكن لەو شوێنانە، بەو مەرجە ئاساییە مزگەوتەكانیش دابخرێن، نەك مزگەوت دابخرێت و شوێنەكانی دیكە كراوە بن.