گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد زانیاری نوێ ئاشكرادەکات

دوو پێشنیار لە لیژنەی ئۆپەراسیۆنی پارێزگای سلێمانییەوە لەبارەی سزای نەبەستنی ماسک

2020.10.31 - 16:44
دوو پێشنیار لە لیژنەی ئۆپەراسیۆنی پارێزگای سلێمانییەوە لەبارەی سزای نەبەستنی ماسک

ناس كورد-

لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنی پارێزگای سلێمانی پێشنیار بۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لەهەرێم دەكات بڕی 50 هەزار دیناری سزای شۆفێران كەم بكرێتەوە و ئوتومبێلی تایبەتیش نەگرێتەوە.

 

ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنی پارێزگای سلێمانی كۆبووەوە، هەرچەندە تائێستا هیچ راگەیەنراوێك لەو بارەیەوە بڵاونەكراوەتەوە، بەڵام بەپێی زانیارییەكانی ناس كورد، لەكۆبوونەوەكەدا پێشنیار بۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لەهەرێم كراوە، ئەو 50 هەزار دینارەی وەك سزای نەبەستنی ماسك بۆ شۆفێران دانراوە كەمبكرێتەوە، چونكە بڕەكە زۆرە و بارگرانی لەسەر هاووڵاتیان دروست دەکات.

 

ناس کورد زانیویەتی، هەروەها پێشنیار كراوە ئەو سزایە شۆفێرانی ئوتومبێلی تایبەت نەگرێتەوە، چونكە زۆربەی ئەو كەسانەی بەئوتومبێلی تایبەت هاتووچۆ دەكەن كەسانی نزیك لەیەكن، بەڵام بۆ شۆفێرانی تەكسی و پاس بە بڕێكی كەمتر جێبەجێ بكرێت.