گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئیدانەکەى دەکەین’’

کۆمەڵ لەبارەى ’’هەڵگیرسانی شەڕ لە نێوان پارتی و پەکەکە’’ پەیامێکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە

2020.10.31 - 15:39
کۆمەڵ لەبارەى ’’هەڵگیرسانی شەڕ لە نێوان پارتی و پەکەکە’’ پەیامێکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە

ناس کورد-

کۆمەڵی ئیسلامی لەبارەى مەترسییەکانی هەڵگیرسانی شەڕی براکوژی لە نێوان پارتی و پەکەکە پەیامێک بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، "لێره‌و له‌وێ باس له‌ هه‌ڵگیرساندنى شه‌ڕ ده‌كرێت له‌نێوان دوو لایه‌نى كوردى، ئێمه‌ بۆ مێژوو هه‌موو شه‌ڕێكى كورد – كورد ئیدانه‌ ده‌كه‌ین و ڕه‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌."

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئه‌نجومه‌نى سیاسیى كۆمه‌ڵى ئیسلامی (31ی تشرینی یەکەمی 2020) بڵاوی کردووەتەوە هاتووە، "وه‌ لێره‌شه‌وه‌ به‌ هه‌ردوو هێزى چه‌كدارى باشوور (یه‌كێتى و پارتى)، به‌تایبه‌ت (پارتى) (كه‌ ئێستا ناوى ده‌هێنرێت وه‌كو لایه‌نێكى شه‌ڕه‌كه‌) ده‌ڵێین؛ كه‌ شه‌ڕى كورد و كورد قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن و دژى بوه‌ستن، چونكه‌ دواجار به‌ زه‌ره‌رى هه‌موو كورده‌."

 

ڕاشیگەیاند، "داواش له‌ (په‌كه‌كه‌) ده‌كه‌ین، كه‌ بارى خراپى سیاسیی و ئابوورى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رچاو بگرێت و ڕێز له‌ دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كان بگرێت. گه‌ر ڕاست بێت ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆرى نه‌وت ده‌ستى ئه‌وانى له‌پشت بێت، ئه‌وا كارێكى خراپه‌و دژ به‌ خه‌ڵكى هه‌رێم ئه‌نجامدراوه‌، ئه‌م میلله‌ته‌ به‌ش مه‌ینه‌ته‌ كه‌ به‌ دوو مانگ جارێك به‌شه‌ مووچه‌یه‌ك وه‌رده‌گرێت، به‌رگه‌ى شه‌ڕى كورد كوژى ناگرێت".

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

بسم الله الرحمن الرحیم
جه‌ماوه‌رى كوردستان
حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان
وێڕاى خراپی دۆخى هه‌موو پارچه‌كانى كوردستان، لێره‌و له‌وێ باس له‌ هه‌ڵگیرساندنى شه‌ڕ ده‌كرێت له‌نێوان دوو لایه‌نى كوردى، ئێمه‌ بۆ مێژوو هه‌موو شه‌ڕێكى )كورد – كورد( ئیدانه‌ ده‌كه‌ین و ڕه‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌، وه‌ داوا له‌ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان ده‌كه‌ین كه‌ خۆیان له‌م باسكردنانه‌ بپارێزن، چونكه‌ هه‌ر باس كردنی، بۆخۆى زه‌مینه‌سازییه‌ بۆ هه‌ڵگیرساندنى شه‌ڕ.


وه‌ لێره‌شه‌وه‌ به‌ هه‌ردوو هێزى چه‌كدارى باشوور (یه‌كێتى و پارتى)، به‌تایبه‌ت (پارتى) (كه‌ ئێستا ناوى ده‌هێنرێت وه‌كو لایه‌نێكى شه‌ڕه‌كه‌) ده‌ڵێین؛ كه‌ شه‌ڕى كورد و كورد قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن و دژى بوه‌ستن، چونكه‌ دواجار به‌ زه‌ره‌رى هه‌موو كورده‌.

وه‌ داواش له‌ (په‌كه‌كه‌) ده‌كه‌ین، كه‌ بارى خراپى سیاسیی و ئابوورى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رچاو بگرێت و ڕێز له‌ دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كان بگرێت. گه‌ر ڕاست بێت ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆرى نه‌وت ده‌ستى ئه‌وانى له‌پشت بێت، ئه‌وا كارێكى خراپه‌و دژ به‌ خه‌ڵكى هه‌رێم ئه‌نجامدراوه‌، ئه‌م میلله‌ته‌ به‌ش مه‌ینه‌ته‌ كه‌ به‌ دوو مانگ جارێك به‌شه‌ مووچه‌یه‌ك وه‌رده‌گرێت، به‌رگه‌ى شه‌ڕى كورد كوژى ناگرێت و داواش له‌ حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كه‌ین ئه‌مه‌ش نه‌كاته‌ پاساوى زیاتر بۆ بارگرانكردنى ژیان و گوزه‌رانى هاووڵاتیان و دواخستنى زیاترى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.
له‌ كۆتاییدا داواكارین هه‌موو لایه‌ك خۆ له‌ گرژیى و ئاڵۆزى و زه‌مینه‌ى شه‌ڕ بپارێزن و به‌زه‌ییه‌كیان به‌ حاڵى میلله‌تى كورددا بێته‌وه‌.

ئه‌نجومه‌نى سیاسیى/
كۆمه‌ڵى ئیسلامیى كوردستان
31/10/2020