گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕیکلامێکى چەند چرکەیی بێ مەبەست زیاد لە 2 ملیار دۆلار قازانجى پێبەخشى

2019.05.08 - 19:49
ڕیکلامێکى چەند چرکەیی بێ مەبەست زیاد لە 2 ملیار دۆلار قازانجى پێبەخشى
ناس کورد- پاش دەرکەوتنى کوپێکى قاوەى کۆمپانیای ستارباکس، بۆ چەند چرکەیەک لە زنجیرە دراماى " گەیم ئۆف ثرۆنس"، ئەو چەند چرکەیە بووە هۆى ئەوەى کۆمپانیاکە قازانجێکى خەیاڵى بکات. . ستاسی جۆنز بەڕێوەبەرى جێبەجێکاری تایبەت بە بازاڕکارى لە کۆمپانیای ستارباکس، ڕایگەیاندووە، بەهۆی ڕیکلامێکی بێمەبەست و سەیرکردنی لەلایەن دەیان ملیۆن کەسەوە، کۆمپانیاکەیان چەند ملیارێک قازانجی کردووە. . لە یەکێک لە ئەڵقەکانى زنجیرە دراماى "گەیم ئۆف ثرۆنس" بە هەڵە کوپێکى قاوەى کۆمپانیاى ستارباکس بۆ چەند چرکەیەک دەردەکەوێت، هەرچەندە لە دووبارە نمایشکردنەوەى ئەو ئەڵقەیە وێنەی کوپە قاوەکە لابرا، بەڵام لەلایەن خەڵکێکى زۆرەوە جارێکى دیکە تەماشاى ئەو بەشە کرایەوە کە کوپەکە دەردەکەوێت. . ماڵپەڕی"سی ئین بی سی" ئەمریکی ئاشکرایکردووە، بە هۆى ئەو ڕیکلامەى نێو زنجیرە دراما خەیاڵێکەوە، ستارباکس بڕی 2 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار قازانجی کردووە. . پاش دەرکەوتنى کوپە قاوەکە، بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى زنجیرە فیلمەکە داواى لێبوردنى لە هەوادارانى زنجیرە فیلمەکە کرد و ڕایگەیاند بە بێ مەبەست و بەهەڵە ئەو کوپە دەرکەوتووە. . کۆمپانیاى ستارباکس بە گەورەترین زنجیرە بازاڕى قاوەى گەرم دادەنرێت لە جیهاندا.