گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەغداد پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم دەنێرێت

2019.03.05 - 18:41
بەغداد پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم دەنێرێت

 

ناس کورد-

دادگای ڕەسافەی بەغداد بڕیاری خەرجكردنی پارەی سێ ساڵی گەنمی جوتیارانی هەرێمی  كوردستانی دەركرد .

 

ڕێبین شەمامكی پارێزەری خۆبەخشی جوتیارانی هەرێم لە کۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد: "دادگاكەی بەغداد بڕیاری خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیارانی كوردستانی دەركردووە، بۆ ساڵەكانی 2014 تا 2016 ، بۆیە بە هەوڵی هەمووان توانیمان سەربكەوین و كەیسەكە لە دادگای ڕەسافە ببەینەوە".

 

بە گوێرەی زانیاریەکانی ئەو پاریزەرە جارێكی تر ئەو بڕیارەی دادگا تێهەڵچونەوەی بۆ ناكرێت، چونكە پلەی كۆتایی وەرگرتووە  .

 

پارەی گەنمی بەشێک لە جوتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵەكانی 2014 تا 2017 خەرجنەكراوە، بە پیی یاساش دوای 30  ڕۆژ لەو بڕیارەی دادگا، بەغداد ناچارە ئەو پارەیە بنێرێت.