ناس کورد-
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق وەک ئاماژەیەک بۆ کۆتاییهاتنی خۆپیشاندانەکان و کرانەوەى گۆڕەپانی تەحریری بەغدا بەڕووی ئۆتۆمبێلدا ستایشی گەنجانی عێراق دەکات کە "بەدرێژایی ساڵێک جوانترین نمونەی نیشتمانپەروەرییان پیشاندا."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کازمی لە تویتێکیدا بە زمانەکانی عەرەبی و کوردی کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (31ی تشرینی یەکەمی 2020) دەڵێت، "گەنجەكانمان لە گۆڕەپانی تەحریر بەدرێژایی ساڵێك جوانترین نمونەی نیشتمانپەروەرییان پیشاندا، ئەمڕۆش بە كردنەوەی گۆڕەپانەكە بۆ هاتوچۆ و ئاساییكردنەوەی ژیان، نیشتماندۆستی خۆیان جەخت لێ كردەوە. هەڵبژاردنی ئازاد و بێگەرد وادەی گۆڕانكاریی داهاتووە كە گەنجانمان بەسنگی بەرز دەستیان پێكرد."
فەرماندەى پڕۆسەکانى بەغدا کردنەوەى گۆڕەپانى تەحریر و پردى کۆمارى بەڕووى هاتوچۆى ئۆتۆمبیلدا ڕاگەیاند.
قەیس مەحمەداوى لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە دەڵێت (31 تشرینی یەكەمی 2020)، بەرەبەیانى ئەمڕۆ دوبارە گۆڕەپانى تەحریر و پردى کۆمارى بەڕووى هاتوچۆى ئۆتۆمبیلدا کراونەتەوە.
وتیشى، کردنەوەى ئەو رێگایانە دەبێتە هۆى کەمکردنەوەى قەرەباڵغى هاتوچۆ لەناوچەکانى نزیک گۆڕەپانەکە.