ناس کورد-
مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتی هەرێم پەیامێکی بەبۆنەی کۆچی دوایی نەجمەدین کەریم بڵاوکردەوە و دەڵێت، "د.نەجمەدین لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوولەوە وەک پێشمەرگەیەک و سەرکردەیەکی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و دواتریش لە دەرەوەی وڵات، رۆڵێكى گرنگیی لە خه‌باتى رزگاریخوازى گه‌لى كوردستان و ناساندنی پرسی کورد لە نێوەندە دیپلوماسیی و ئەکادیمییە جیهانییەکاندا هەبوو."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ شەممە (31ی تشرینی یەکەمی 2020)، نەجمەدین کەریم، پارێزگای پێشووی کەرکوک دوای نزیکەى مانگێک لە توشبوونی بە جەڵتەی مێشک، لە تەمەنی 71 ساڵیدا و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی واشنتن کۆچی دوایی کرد، لەسەر وەسیەتی خۆیشی، تەرمەکەى دەهێنرێتەوە بۆ کوردستان.
دەقی پەیامەکە:
په‌یامى سه‌ره‌خۆشى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ بنه‌ماڵه‌ى كهسایهتىی نیتشمانپەروەری ناسراوی کوردستان د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم
به‌داخ و پەژارەیەکی زۆره‌وه ، هه‌واڵى كۆچى دوایى کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری دیار و بە هەڵوێستی کوردستان (دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم)م پێگەیشت. د.نەجمەدین لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوولەوە وەک پێشمەرگەیەک و سەرکردەیەکی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و دواتریش لە دەرەوەی وڵات، رۆڵێكى گرنگیی لە خه‌باتى رزگاریخوازى گه‌لى كوردستان و ناساندنی پرسی کورد لە نێوەندە دیپلوماسیی و ئەکادیمییە جیهانییەکاندا هەبوو. لە دواى ئازادکردنی عێراقیش لە رژێمی دیکتاتۆریی ، وەک پارێزگاری کەرکووک، جێدەستی لە قووڵكردنه‌وه‌ى گیانى بەیەکەوهژیانى ئاشتییانەی نێوان پێكهاته جیاوازه‌كان و داکۆکیکردن لە پرسە نیشتمانییەکان دیار بوو. پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆم له بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌ى و خه‌ڵكى كوردستان و بەتایبەتی شاری کەرکووک ده‌كه‌م و هاوبه‌شى خه‌میانم، خواى مه‌زن گیانى به به‌هه‌شت شاد بكات و ئارامییش بە هەموومان ببەخشێت.
مه‌سرور بارزانى
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
2020/10/31