گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیاری کۆتایی دەدرێت

نرخى خوێندن لە قوتابخانە ئەهلییەکان ’’دادەشکێنرێت’’

2020.10.31 - 12:32
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى خوێندن لە قوتابخانە ئەهلییەکان ’’دادەشکێنرێت’’

ناس کورد-

وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، نرخى خوێندن لە قوتابخانە ئەهلییەکان کەم دەکرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئالان حەمە سەعید بە ڕۆژنامەنوسانى ڕاگەیاند (31ى تشرینى یەکەمى 2020)، ئەو قوتابخانانەى تازە مۆڵەت وەردەگرن نرخێکیان بۆ دادەنرێت کە لەگەڵ دۆخى ئێستا بگونجێت، ئەوانەى دیکەش داشکاندن بۆ نرخەکانیان دەکەن کە لەگەڵ دۆخى ئێستا بگونجێت.

 

وتیشى، "دواى کۆبوونەوەى سبەینێ بڕیار لەسەر نرخى خوێندن لەو ناوەندانە دەدرێت".

 

ئالان حەمە سەعید باسى لەوەشکرد، سبەینێ بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێت کە خوێندنى ئەلیکترۆنى بەچى ئاڕاستەیەک بەردەوام بێت.

 

بڕیارە سبەینێ لیژنەى باڵاى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا لە هەرێم کۆبێتەوە و بڕیارى نوێ بدات لەبارەى دەوامى ئەمساڵى پەروەردە و خوێندنى باڵا لەسەر بنەماى هەڵسەنگاندنى تەندروستى بۆ بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا.