گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’توشبوون لە قوتابخانەکاندا هەیە’’

لێدوانى نوێی پەروەردە لەبارەى ’’داخستنى تەواوەتى’’ ناوەندەکانى خوێندن

2020.10.31 - 12:01
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى نوێی پەروەردە لەبارەى ’’داخستنى تەواوەتى’’ ناوەندەکانى خوێندن

ناس کورد-

وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، چاوەڕوانى وەزارەتى تەندروستى دەکەن بۆ هەڵسەنگاندنى رەوشى کۆرۆنا لەو قۆناغانەى دەوامیان دەستیپێکردووە بۆ بڕیاردان لەبارەى داخستنى تەواوەتى ناوەندەکان یاخود بەردەوام بوونى خوێندن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئالان حەمە سەعید بە رۆژنامەنوسانى راگەیاند (31ى تشرینى یەکەمى 2020) "تەنها لەناو ناوەندەکان کۆرۆنا نییە بەڵکو لەدەرەوەش هەیە، سەلامەتى خوێندکارانمان بەلاوە گرنگە".

 

وتیشى، "هەمیشە دوو هەفتە تا سێ هەفتە دادەنێین بۆ هەڵسەنگاندن، لەناو ناوەندەکان توشوبون و چاکبوونەوە هەیە، بڕیارى داخستن یان بەردەوامى خوێندن بەشێوەى ئیستا بڕیارى تەندروستییە و ئەوان یەکلایی دەکەنەوە".

 

بڕیارە سەرەتاى مانگى داهاتوو لیژنەى باڵاى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا لە هەرێم کۆبێتەوە و بڕیارى نوێ بدات لەبارەى دەوامى ئەمساڵى پەروەردە و خوێندنى باڵا لەسەر بنەماى هەڵسەنگاندنى تەندروستى بۆ بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا.  

  

ئاسۆ حەوێزى، وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم بە ناس کوردى راگەیاند (28ی تشرینی یەکەمی 2020)، هێشتا راپۆرتەکەى وەزارەتى تەندروستى تەواو نەبووە لەبارەى هەڵسەنگاندنى رەوشى کۆرۆنا لە قوتابخانەکان، بەڵام ئەگەرەکە زیاتر بەلاى داخستنى تەواوەتى ناوەندەکاندایە.  

  

وتیشى، "پلانمان هەبوو دەوامى قوتابخانەکان سێ بۆ نۆ بکرێنەوە، بەڵام بەهۆى بەربڵاوى ڤایرۆسەکەوە ئەگەر هەیە بەتەواوى دەرگاى قوتابخانەکان دابخرێن".  

  

بەپێی بریارى وەزارەتى پەروەردە، لەم مانگەوە پرۆسەى خوێندنى قۆناغەکانى یەک و دووى بنەڕەتى، 12ى ئامادەیی دەستیپێکردوەتەوە، بەڵام تا ئێستا لە سنورى پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەکانى گەرمیان و راپەڕین بەهۆى بایکۆتى مامۆستایانەوە دەوامنەکراوە.    

  

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى پەروەردە، تا ئێستا چوار هەزار و 391 مامۆستا و قوتابی لە ھەولێر و سلێمانی توشی کۆرۆنا بوون و سێ مامۆستاش مردوون.