ناس کورد-
دەستەى حەشدى شەعبى ڕایگەیاند، بەهۆى تەقینەوەى بۆرییەکى غازەوە لە نزیک یەکێک لە سەربازگەکانى لە پارێزگاى موسەنا، پێنج ئەندامى حەشد برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەستەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە (31ى تشرینى یەکەمى 2020)، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ بۆرى گواستنەوەى غاز لەسەر رێگەى خێراى باکورى پارێزگاى موسەنا تەقیوەتەوە.
باسى لەوەشکردووە، بەهۆى تەقینەوەى بۆرییەکەوە پێنج ئەندامى حەشد برینداربوون و کە ئەرکیان پاراستنى یەکێک لە بارەگاکانى لیواى 44ى حەشد بووە و زیانى ماددیش بە بارەگاکە کەوتووە.