گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

810 داعشی بیانی بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وڵاتەكانیان لە بەغداد دادگایی دەكرێن

2019.05.08 - 18:35
810 داعشی بیانی بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وڵاتەكانیان لە بەغداد دادگایی دەكرێن
ناس كورد- ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بڕیاریداوە داعشە بیانییەکان بە هەمان ئەو یاسایانە دادگایی بکات کە داعشە عێراقییەکانى پێ دادگایی دەکرێت، لە ڕاپۆرتێکیشدا ڕایگەیاندووە، لێکۆڵینەویان لە کەیسى 810 ئەندامی بیانی داعش كردووە. . ئەنجومەنى پاڵاى دادوەرى عێراق لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، ژمارەیەك لە داعشە  بیانییەكان دوای تەواو بوونی لێكۆڵینەوەكان، بە پێی یاسای بنبڕكردنی تیرۆری عێراقی زیندانی كراون. . ئەحمەد ئەمیری سەرۆكی دادگای تاوانەكانی عێراق  تایبەت بە كەیسەكانی تیرۆر ڕایگەیاندووە: "یاسای تیرۆرى عێراقی هیچ جیاوازی ناكات لەنێوان داعشی بیانی و داعشی عێراقی، هەردووكیان بە هەمان یاسا دادگایی دەكرێن". . سەرۆک.ى دادگاى تایبەت بە تاوانەکانى تیرۆر ئاماژەى بەوەشکردووە، لەسەر داوای دادگای تاوانەكانى عێراق، داعشە بیانییەكان لە بەغداد دادگایی دەكرێن، بۆ ئەوەی نوێنەری باڵوێزخانەكان بتوانن ئامادەی دادگاییكردنەكان بن. . بە گوێرەى ئامارەکانى ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، لە ماوەى 18 مانگى ڕابردوودا، لێکۆڵینەوە لە کەیسى 810 ئەندامى داعش تەواو بووە، حکوم بەسەر 514 ژن و پیاویان دراوە، هەروەها کەیسى 202 کەسیان هێشتا لەژێر لێكۆڵینەوەدایە و 44 تاوانباریش چاوەڕێی داداگایی کۆتایی دەکەن و 11 گومانلێكراویش هیچیان لەسەر ساغنەبۆتەوە و ئازاد كراون. . .