ناس کورد-
کەنەدا خواستى خۆى خستەڕوو بۆ پێشوازیکردن لە کۆچبەران لە سێ ساڵى داهاتوودا بۆ قەرەبووکردنەوەى پاشەکشەى ژمارەى کۆچبەران لەمساڵدا بەهۆى کۆرۆناوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ماركو منديسينو، وەزیرى کۆچى کەنەدا لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا رایگەیاند (31 تشرینی یەكەمی 2020)، وڵاتەکەى ئامادەیە پێشوازى لە ملیۆنێک و 200 هەزار کۆچبەر بکات لەماوەى نێوان 2021 و2023، واتە زیادکردنى نزیکەى 200 هەزار کۆچبەر لە ئامارى پێش کۆرۆنا.
وتیشى، وڵاتەکەى لەمساڵدا تەنها پێشوازى لە ژمارەیەکى بچوکى کۆچبەران کردووە لەکاتێکدا پێشبینى چوونى 341 هەزار کۆچبەریان دەکرد، ئەوەش بەهۆى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا و داخستنى سنورەکانەوە.
وەزیرى کۆچى کەنەدا پێشبینی کرد دۆخەکە لەساڵى داهاتوودا بگەڕێتەوە دۆخى ئاسایی.
حکومەتى کەنەدا بۆ قەرەبوکردنەوەى پاشەکشەى چوونى کۆچبەران ئامادەیی نیشانداوە مافى مانەوەى هەمیشەیی بداتە کرێکارانى کاتى و داواکارانى مافى پەنابەرى و خوێندکارانى بیانى لەو وڵاتە.