گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كەش و هەوای كوردستان: هەوری ڕۆژانە و باران و سەرما لە ناوەڕاستی هەفتەوە

2020.10.31 - 00:16
كەش و هەوای كوردستان: هەوری ڕۆژانە و باران و سەرما لە ناوەڕاستی هەفتەوە

ناس کورد-

بەپێی دوا نوێكردنەوەی نەخشەكانی كەشناسی سیستمی ئەو كەش و هەوایەی هەفتەی داهاتوو كە هەڵگری بارانە بۆ هەندێ لەناوچەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بە هاتنی هەور لەسەرەتای هەفتەوە دەست پێ دەكات و كۆتایی هەفتەش دەبێتەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما و دەستپێكردنی وەرزی سەرما. 

 

كەشناسی پێشكەوتوو لە فڕۆكەخانەی بەسرەی نێودەوڵەتی "صادق عطیة" لە راگەیەنراوێكدا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (شەممە، 31 تشرینی یەكەمی 2020) دۆخی ئەم هەفتەی باران بارینی بەمجۆرە پێشبینی كردووە بەرمەبنای نمونە جیاوازەكانی نەخشە جیهانییەكانی كەشناسی:

 

- لە رۆژی شەممەوە تا چەند رۆژ هەور لە ئاسماندا دەبێت وەك دەسپێكی وەرزی باران. 

 

- لەشەوی یەكشەممە و سپێدەی دوو شەممەوە لە نەینەوا و ئەنبار و باكوری عێراقەوە باران دەست پێدەكات و بەدوایدا بەرەو ناوچەكانیتر. 

 

- باران بارینەكە لە ناوەڕاستی هەفتە قووڵ دەبێتەوە و لە كۆتایی هەفتە چالاكییەكانی زیاتر دەكات بەتایبەت كە پێنج شەممە تێكەڵ بەهەوای سارد دەبێت و ئەگەری بارانی زۆری هەیە بەتایبەت لە بەشەكانی باكوری عێراق (هەرێمی كوردستان بەتایبەت). 

 

- بەشەكانی باكوری عێراق بارانی زیاتر ئەبێت لە ناوەڕاست و باشور 

 

- كۆتایی هەفتە پلەی گەرما بەڕوونی دادەبەزێت لەناوەڕاست و باكوری عێراق (هەرێمی كوردستان).