گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو بۆرییەی تەقێنرایەوە هی كێیە؟ رێكخراوێك زانیاری بڵاو دەكاتەوە

2020.10.30 - 23:58
ئەو بۆرییەی تەقێنرایەوە هی كێیە؟ رێكخراوێك زانیاری بڵاو دەكاتەوە

ناس کورد-

 

رێکخراوى دۆر  بۆ زانیاری نەوتی کوردستان رایگەیاند، ئەو بۆریەی ئەمرۆ تەقێنراوەتەوە هاوپشکە لەنێوان کۆمپانیاى ڕووسنەفت و کۆمپانیاى کار گروپ.

 

وریا حسێن بەرێوەبەرى رێکخراوەکە لە هەژمارى خۆى"فەیسبوک" کە "ناس کورد" دیویەتى بڵاویكردەوە "پشکى کارگروپ ٤٢% بۆریەکەیە، پشکى کۆمپانیاى ڕوسنەفت "رووسى" ٥٨% بۆریەکەیە". 

 

 ئاماژەى بەوەشکردووە "هیچ پشکێکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبۆریەکەدا نیە، واتە بۆریەکە تەواو هی کەرتى تایبەتە، بەڵام هەر رۆژێکى تەقاندنەوەى بۆریەکە زیانى ماددى بەر خەزێنەى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکەوێت، ئەویش بەهۆى ئەوەى نەوت هەناردە ناکات، ئەوەش ڕاستەوخۆ کاریگەرى لەسەر مووچەى فەرمانبەران دەبێت".

 

حکومەتى هەرێم (30ى تشرينى يەكەمى 2020) رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە 28 تشرینی یەکەم 2020، بۆری هەناردەكردنی نەوتی هەرێم کرایە ئامانج و بووە هۆی ئەوەی كە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت بوەستێت.  

  

حکومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە ،  بە هیچ شێوەیەک رێگە نادات هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی بکرێت ودەست بۆ قوتی خەڵکی کوردستان ببرێت. لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە بەردەوامە.